riklam

حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کلتوورە جیاوازەکان ئەنجادەدرێت

ئەدەب وهونەر 11:16 AM - 2020-12-19
.

.

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کلتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات.

خالید قادر لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ بە PUKmedia راگەیاند: بەرەچاوکردنىى رێنماییە تەندروستیەکان، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کلتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ١٨ گروپى کولتوورى لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات، فێستیڤاڵەکە لە سەعات ٨ی شەوى ٢٥-١٢-٢٠٢٠ دەستپێدەکات و بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

تیپە بەشداربووەکانى ئەمساڵ بریتین لە ( گروپى کامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگواى، ئەردەن، میسر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، پاکستان، رۆژئاواى کوردستان، تیپى میللی شارى بەسرە، هەروەها  تیپى نەتەوەیى هونەرە میللەکانى هەولێر و تیپى هونەرە میللیەکانى دهۆک و گروپى هونەرى میللی شاریا ( ئێزیدیەکان) و تیپى برایەتى کەرکوک بەشدارى تێدا دەکەن. 

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کلتوورى و چالاکى رۆشنبیریى لە ساڵى ٢٠۱٠ دامەزراوە، کار لە وبارى ئاڵوگۆرى کولتوورى لە دەرەوەو ناوەوەى وڵاتدا دەکات و تا ئیستا چەندین چالاکى هەمەجۆرى  لەو بوارەدا ئەنجامداوەو ساڵانەش  لە هەرێمى کوردستان فێستیڤاڵى نیودەوڵەتى کلتوورە جیاوازەکان بەرێوە دەبات.

 

PUKmedia محەمەد رسوڵ/ رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket