riklam

دوو لێبڕین لەیەک موچەدا

بیروڕا 09:13 PM - 2020-12-17
.

.

موچە بەلێبڕینی لەسەدا ٦٠ نەک لەسەدا بیست و یەک

ئەڵبەتە بابەتی موچە ئەوباسەیە کە شەش ساڵ زیاترە تەواوی کۆمەڵگە بەدەستییەوە دەناڵێنێ تەنهابێجگە لە چینێکی خواپێدراوی بەرپرس نەبێت کە دەیان سەرچاوی تری داهاتیان هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بەموچە نیە و ئەوموچەیەش کە وەریدەگرن تەنها وەک ڕەمزێکە ئەگەرچی موچەکانیشیان ئێجگار قەبەو زەبەلاحە ، ئەوەی جێگای داخە !ئەوەیە کە موچەخۆری ئەم هەرێمە پێنج ملیوێن کەسییە بەدەست ئەم حکومەتە خۆماڵییەوە دەچەوسێنرێتەوە کەحکومەتێکە  سەرباری ئەوەی خاوەنی سەدان سەرچاوەی داهات و ئابوری سەرزەوییە و  هاوکات خاوەنی سامانێکی هەرەگەورەی سروشتی ژێر زەوییە کە ئەویش نەوتە ،

کێشەکە لەوەدایە  ئەمەزیاتر لەشەش ساڵە هێشتا چوارموچەی پڕو پوختە لەکاتی خۆیدا نەدراوە بەفەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگەو کەس و کاری شەهیدان و تەواوی موچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەبیانوی دابەزینی نرخی نەوتەوە کە ئەو دابەزینی نرخی نەوتە بۆماوەیەکی کاتی بوو دواتر خۆ دابەزینی نرخی نەوت تەنها بۆ هەرێمی کوردستان نەبووە و هەرخۆیان وتەنی عێراقی دراوسێش سەرچاوەی سەرەکی و داهاتی ئابوری هەر لەسەر نەوتە تاکوئەم ساتەشی لەگەڵدابێت گرفتی موچەیان نەبووە بەڵام حکومەتی هەرێم لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لەو ماوەکاتیەدا نرخی نەوت دووهێندەش بەرزبووەتەوە کەچی حکومەت هەر لەسەر ئەو لێبڕین و بەناوپاشەکەوتەوە بەردەوامەو ئەو هەلەی قۆستەوەو بەفرسەتیشی زانیەوە وەک هەنگی لەشانەی داردا دۆزیبێتەوە ئیترلێبڕینی کردووەتە پیشەیی هەمیشەیی ،

ئەڵبەتە بەشێک لەو لێبڕینە بەناوی پاشەکەوتەوە کراوە بەڵام وا ئەوهەمووساڵە تێپەڕی نەک پێدانەوەی پاشەکەوت هەردەنگ و باسی نیە بەڵکو هێشتالێبڕین بەردەوامەو مانگ لەدوای مانگ پێدانی موچە خراپتریش دەبێت ، پێویستە حکومەت لەوە تێبگات موچە تەنها پەیوەندی بەژیانی موچەخۆرانەوە نیە بەڵکوپەیوەندی ڕاستەوانەی بەبازاڕو هەلی کارو کەرتی تایبەتەوە هەیە بۆیەپێدانی موچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر بوژانەوەی بازاڕو جموجوڵی بازرگانی و لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتێکیش دەبێت بۆ هەلی کاری گەنجان لەزۆر بواردا بەتایبەت بواری پیشەسازیی و بینازیی ئەمە لە لایەک و لەلایەکی ترەوە چارەسەردەبێت بۆکێشە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێگریشە لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەخێزانەکاندا ،

هەرلەنێو ئەم باسەدا ئەو پەندەم بیرکەوتەوە کە دەوترێت کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە جا لەبەرئەوەیە موچە پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە هەموو ئەوسێکتەرانەی کە ئاماژەمان پێداو مەبەستی سەرەکی وتارەکەمان ئەوەیە کەپێدانی موچە بەئەم شێوازەی لەئێستادا پیادە دەکرێت و بەمجۆرە بەردەوام بێت ئەوا لێبڕین لە٢١% نیە  ڕونتر بۆ هەرموچەیەک دوو لێبڕینی لێدەکرێت ، لێبڕینی یەکەم بەڕێژەی سەدییە کە لە٢١% دەبڕدرێت ئەگەر دابەشی بکەین بەسەر دوومانگداجارێکدا ئەوا بۆهەرمانگێک دەکاتە زیاتر لە١٠% ی لێبڕین وە جۆرێکی تر لە لێبڕینی دیکە لەڕووی کاتەوە لەموچەی خەڵکی بەشمەنیەتی ئەم هەرێمە دەبڕدرێت  کەئەویش پێدانی  یەک موچەیە بەنزیکەی دوومانگ جارێک   کەواتە ئەویش دەکاتە نزیکەی لە ٥٠% ی لێبڕین بەڵام ئەم لێبڕینە بەشێوازێکی ترە کەئەمەیان لەڕوی کاتەوەیە ، ئەگەر کۆی لێبڕینەکان بەڕێژەیی و بە نمونە بەشێوەیەکی ئابورییانەو زانستیانە وەربگرین ئەوا لێبڕینی یەکەم بۆ هەرمانگێک دەکاتە نزیکەی لە ١٠% ی لێبڕین لەگەڵ لێبڕینی دووەم کە دەکاتە نزیکە لە ٥٠% کەواتە هەردوو لێبڕین کۆ بکرێتەوە ئەوکات بۆ یەک مانگ لەکۆی گشتی موچەی یەک مانگ دەکاتە نزیکەی لە ٦٠% ی لێبڕین دیسان ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەی فەرمانبەران ساڵانە لەکەمکردندایە بەهۆکاری مۆڵەتی بێموچەیی و خانەنیشینی خۆ ویست و خانەنیشین بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەنەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراندن بووەتە خەونی سەدان هەزارگەنجی دەرچووی زانکۆو پەیمانگان کە لەچاوەڕوانیدا ماونەتەوە ،

چیتر پێویستە حکومەت بیرێک لەوەبکاتەوە کەپێدانی موچە منەتێک نیە بەفەرمانبەر بفرۆشێتەوە بەڵکو مافێکە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەرکێک یاخود پیشەیەکە کەدەدرێت ، ئەوەی لای توێژی موچەخۆرو خەڵکی ئەم هەرێمە بووەتە پرسیارێکی بێوەڵام نازانرێت ئەم جۆرە لە پیادەکردنی موچە تا کەی وادەبێت ئاخۆ قسەکەی بەرپرسە باڵاکەی پێشوتربوو کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەڕاگەیاندنەکانەوە وتی ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت ئەگەربڕواتە ١٠٠دۆلاریش موچە هەروا دەدرێت خۆئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بێت ئەوا وەڵامی ئەو پرسیارە سەدان پرسیاری بێوەڵام  لە زەهین وبیری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت و  نازانرێت حکومەت کەی وەڵامەکانی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی خۆی دەداتەوەو کەی بیرێک لە قوت و ژیانی هاووڵاتی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە دەکاتەوە .

 

   عەتا تەها

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket