riklam

شیعری ھاوچەرخ

بابەتی گۆڕاو 04:54 PM - 2020-12-16
.

.

شیعری ھاوچەرخ

چارەکێک ئەخۆمەوە و دەست ئەکەم بە مەقام
کەڵەکێوییەک ئەکوژم و ئەینێرم بۆ حەزرەتی
قائیممەقام
رێکەوتنێک ئیمزا ئەکەم
پاش پێنج دەققە ئەیدڕێنم
بەختی کورد ئەکەم بە ئافرەتێکی عاشق و
ئەیسووتێنم
بە میکانۆ
کۆشکێک بۆ ئازادی دروست ئەکەم
بیڕوخێنە
ھەرێم ماستێکی شیرینە
بیترشێنە
با ئەوانیش
دیموکراسی
بخەنە بەینی دوو قەوسەوە
رێجیم بکەن بە نەوسەوە
جاسووس بگرن بە تەوسەوە
***
کۆرۆنا ئەگرم و ئەڵێـم
لەعنەت لە چین
مەعاشەکەم ئەقرتێنن
ھاوار ئەکەم:
بڕوخێ ھین
نێرگەلەیەکم بۆ بێنە بە تامی ھەنار
سێ دەفتەر بنێرە بۆ خولە چەخماخ
سەرانەی مانگی چوار
ڤالیۆم بخەرە شەربەتەوە
بیدە بە کامێراکانی چاودێری
ویژدان بکە بە دوو کەرتەوە
کەرتێکیان فڕێ دەرە ناو زێرابەکەی خەبات
ئەوی تریان بدە بە پیاوێکی قەپات
با ئەوانیش
قڕقێنە لێدەن بەسەرتا
قڕقێنەی توور
پاشقول بگرن
بەپێی دەستوور
***
گۆڕێک ھەڵ ئەکەنم
ناوی ئەنێم سەربەستی
بایەقوشێک ماڵی ئەکەم
لە قینی خۆشبەختی
با ئەویش دەسەڵاتی
لێ ببێتە میزەڵان و
فووی تێ بکا
ئایندەمان فیدای سەری
با گووی تێ کا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket