riklam

هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 09:23 AM - 2020-12-16
.

.

ژه‌نیاری ناوداری كورد قادر قادری ناسراو به‌ قودره‌ت ئاغایی له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌  له‌ مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-12-2020 هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیاری ناوداری كوردی قادر قادری ناسراو به‌ قودره‌ت ئاغایی  به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له‌شاری مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماڵئاوایی له‌ژیان و هونه‌ر كرد.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ژه‌نیاری بۆ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مه‌د ماملێ و سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ كردووه‌.

 قودره‌ت ئاغایی توانایی هه‌بووه‌ له‌ ژه‌نینی ئامێره‌كانی زه‌رب، نایه‌، تووزه‌له‌ و زوڕنا و به‌شداری له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی موزیك كردبوو.  

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕستانی مه‌هاباد له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندان به‌خاك بسپێردرێت.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket