riklam

شه‌نگال له‌نێوان رێكه‌وتن و زامێكی به‌رده‌وامدا

جینۆساید‌‌ 10:24 PM - 2020-12-15
.

.

وه‌ك چون كێشه‌ی شه‌نگال به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ كێشه‌ی ئێزدییه‌كان داده‌نرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ ئاماژه‌ به‌و ڕاستییه‌ش بده‌ین كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ش  به‌بێ به‌شداری راسته‌وخۆی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئێزدییه‌كانی ئه‌و شاره‌ نایێته‌ دی.

بۆیه‌ پێناچێ ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر دۆخی  شه‌نگال  ئامانجه‌كانی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ بێنێته‌دی به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئێزدییه‌كان بكرێت، چونكه‌ ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له‌دوای جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی ئه‌و شاره‌ بونه‌ته‌ پێنج به‌ش و، هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ جیهانبینین وپلان و تێگه‌یشتنی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شه‌نگال و دیاریكردنی ئاینده‌و چاره‌نووسی شاره‌كه‌یان .

كه‌واته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شه‌نگال پێویسته‌ پرۆژه‌یێك  له‌لایه‌ن خۆدی ئێزدییه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌بكرێت و، ببێته‌ جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئێزدییه‌كان، هه‌روه‌ك ببێته‌ چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئێزدییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر پرۆژه‌یێك كه‌ به‌بێ به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی شه‌نگال بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌وا زیاتر  ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسیانه‌ و، به‌  سه‌پاندنی ئیراده‌ی به‌شێك له‌ ئێزدییه‌كان به‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌دا ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك نابێته‌  هۆی ساڕێژكردنی زامی شه‌نگال وهێنانه‌كایه‌ی چاره‌سه‌ركرنێكی ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی شه‌نگال، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی زیاتر په‌رته‌وازه‌كردنی ئێزدییه‌كان، چونكه‌ پێشتر ئه‌م جۆره‌ مۆدێله‌ دوو جار تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

له‌تیف نێروه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket