riklam

جێی سیقەن

بابەتی گۆڕاو 05:47 PM - 2020-12-14
.

.

جێی سیقەن


* ئەوسا و ئێستا ھەردووکیان بە لەعنەت بن، ئەوسای عەسکەری ئیجباری و ئێستای رسوایی و بێ مەعاشی.

* زۆر ناخۆشە کەوتووینەتە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە، لەوە ناخۆشتر بە تەمان بمانخەنە ژێر ھێڵی کەرێتیشەوە.

* لەوە ئەچێ وەعدی چاکسازی زۆر قورس بێ بۆیە ئەغڵەبی کاربەدەستەکان قۆڕن.

* ئەوەندەی ئێمە ئیمانمان بە وەعدەکانی بەغدا ھەیە، نیو ھێندە دنیا متمانەی بە ئاوازەکانی ھەڵکەوت زاھیر نییە.

* مرور قەت ناپرسێ ئەمڕۆ چەند تاسەت ژماردووە، ئەڵێ بۆ قایشت نەبەستووە.

* کار وا بڕوا کەس ئیتر ناوێرێ نقە بکات، تەنانەت لە ئاودەستیشدا.

* تەلەفزیۆنی داماو رۆژگارێک تێکەوتووە ریکلامەکانی لە خەبەرەکانی زیاتر جێی سیقەن.

* درێژەکێشانی پەیوەندی زۆرجار لە سایەی گێلێتی لایەنێکیانەوەیە.

* مرۆڤایەتی ئەوەی ناخۆشە کە لە ناو ئاژەڵاندا زۆرترە.

* ھەرچەند سەیر ئەکەم گۆڕان لەناو حکومەتدا وەکو گوێز وایە لە ترشیاتدا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket