riklam

كارەكانی كاریكاتێر لە رۆژنامەگەری خولاودا

ئەدەب وهونەر 11:40 AM - 2020-12-14
.

.

بەشی چوارەم و كۆتایی

كاری سیاسی

هۆی سەرەكیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زایۆنیزمی جیهانی بایەخی خستە سەر عەرەب لە رۆژنامە جیهانیەكاندا، و سیمبولێكیان بۆ دروستكردن، ئەویش حوشتر و عەگال بوو، كە چواردەورەی چەفیە سەرپۆشەكەیان دەدات، ئەو دوو سیمبولەیان كردە دروشمی دواكەوتن، وەڵامی عەربەكانیش بە شێوەیەكی گشتی هێرشەكردنە سەر ئیسرائیل بوو لە لاپەڕەكانی رۆژنامە عەرەبیەكاندا، واتە تەیاركردنی رای گشتی عەرەبی بوو دژی ئیسرائیل، ئەمەش هۆی هاوكوف نەبوونی یەك بوو، چونكە رای گشتی عەرەبی هەر پێشوەختە تەیاربوو دژی ئیسرائیل، بۆیە هەڵبژاردنی ئەم جەماوەرە سەركەوتوو نەبوو، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە جەماوەری عەرەبی نابێت تەماشای ئەم كاریكاتێرانە بكات، بەڵكو نابێت تەنیا بۆ خوێنەری عەرەبی بێت، لەلایەكی دیكەوە زایۆنیست و لایەنگرانیان سیمبولێكیان بۆ عەرەب، لە مێشكی ڕای گشتی جیهانی دروستكرد، لەگەڵ ئەوەی كە حوشتر سیمبولێك نیە بۆ ئەوەی ئەوان بەكاریان دەهێنا، بەڵكو سیمبولی هێز و دانبەخۆداگرتن و سەربەرزییە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا شەرمەزارییەك نیە وەكو سیمبولێك، كاتێك كە زۆربەی گەلان سیمبولی ئاژەڵیان بۆخۆیان داناوە، وەكو ورچ سیمبولی روسەكان، شێر سیمبولی ئینگلیزەكان، كەر و فیل سیمبولی هەردوو حزبی سەرەكی دەسەڵاتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كەڵەشێر سیمبولی فەرەنساییەكان، چەندینی تر، بەڵام هەڵبژاردنی حوشتر بۆ عەرەب، مەبەستەكەی ئاماژە بوو بۆ گۆشەگیربوون لە بیابان و دواكەوتن، هەروا عەگالیش بەكارهات وەك سیمبولێك بۆ مانەوە لە جلوبەرگی چەرخەكانی ناوەڕاستدا، كه ‌مانای دواكەوتوویی دەبەخشێت، لە جیاتی ئەوەی كە هونەرمەندە عەرەبەكان بەهەمان شێوەی چەك وەڵام بدەنەوە، قایلبوون بە بەكارهێنانی بابەتەكانی شەڕ و ئاشتی، كە ئیسرائیل نكۆڵی لێدەكات، و بە پێچەوانەوە رەتكردنەوەی ئاشتی دادەپەروەرانە، بە بە‌هێزی دەژمێرێت، كە ئەمە روون و ئاشكرایە بۆ ڕای گشتی جیهانی، لە شوێنی ئەمەدا دەبوا كاریكاتێریستە عەرەبەكان سیمبولێك بۆ ئیسرائیل و زایۆنیزم دروست بكەن، و ئاژەڵێكیان وەكو سیمبول بۆ دابنێن كە ببێتە هۆی رق لێبوونەوە و گاڵتەجاڕی جیهان، وەكو بەراز بۆ نمونە، و بە شێوەیەكی گشتی سیفەت و خەسڵەتە ناشیرنەكانیان بەكاربێنن، وەكو رەزیلی و مەرایی و سووخواردن و خۆویستی، و بۆ نمونە فۆكەس بخەنە سەر لەخاچدانی پێغەمبەر عیسا لەلایەن جولەكەكانەوە، و شتە شەرمەزارەكانی دیكەی هاوشێوە‌، كاریكاتێر لەم بوارەدا دەبێت بێبەزەییانە بێت، چونكە مامەڵە لەگەڵ دوژمندا دەكات، نەك لەگەڵ نەیارێكی سیاسیدا، كاریكاتێر دەبێت لەم بوارەدا بابەتیانە نەبێت، بەڵكو دەبێت وێنەكە بشێوێنێت، نەك رەخنەی لێبگرێت، چونكە رەخنە لێرەدا شوێنی نابێتەوە لە چاكسازیدا، ئامانجیش لێرەدا چاكسازی نیە، بەقەد ئەوەی سەركەوتنە لەم ململانێیەدا، كە شێوەی شەڕی كراوە دەبینێت، ئەو كاریكاتێرانەش كە ئاڕاستەی رای گشتی عەرەبی دەكرێن، دەبێت هێرش بكەنە سەر ئەو هێزە دەرەكیانەی كە پشتگیری ئیسرائیل دەكەن، كە ئەو هەڵوێستە پشتگیریانەیان بۆ ئیسرائیل رۆشن نیە بۆ رای گشتی عەرەبی، لێرەدا دەكرێت ئاماژە بە ئەزموونی كاریكاتێریستی تیرۆركراو (ناجی ئەلعەلی) بدەین، كە ناسراوبوو بە توندی رەخنە و گاڵتەجاڕییەكانی، كە بوونە هۆی بەخشینی سروشتێكی میللیانە بە كارەكانی، لە كۆتاییشدا بوونە هۆی تیرۆركردنی، ناجی ئەلعەلی لە كارەكانیدا پێدەكەنی و گاڵتەجاڕیی و شەرمەزاریی دەكرد، خوێنەری بە پێكەنین دەهێنا، و كارەكتەرە پاڵەوانەكانی كاریكاتێرەكانیشی شەرمەزار و ریسوا دەكرد، ئەمەش داواكراو و ویستراوە لە كاریكاتێری سیاسیدا.

نووسینی/ هەندرێن خۆشناو

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket