riklam

ڕۆمانی به‌فر و خوێن چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 10:39 AM - 2020-12-14
.

.

نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ر و ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان له‌ژێر ناوی به‌فر و خوێن چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌ر و ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م ڕۆمانه‌ جیاوازتره‌ له‌ كاره‌كانی پێشووترم به‌ ته‌كنیك و فۆڕمێكی تایبه‌تی سینه‌مایی نوسراوه‌ .

وتیشی: له‌م ڕۆمانه‌دا ڕه‌هه‌نده‌ سایكۆلۆژییه‌كانی كاراكته‌ر و ڕووداو و خه‌یاڵ، ته‌واو زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر پانتایی هه‌موو ده‌قه‌كه‌دا، كه‌ گوزارشت له‌ڕق و كینه‌و تاوان ده‌كات له‌ نه‌ستی مرۆڤایه‌تیدا، به‌هۆی زاڵبوونی گوتاری توندو تیـژی، نه‌ریت و بیره‌ جیاوازه‌كان، كه‌ نه‌ستی هه‌موو مرۆڤایه‌تی داگیر كردووه‌، زۆر جار به‌ هۆكارێك یان ته‌نها وشه‌یه‌ك مرۆڤی ئاسایی به‌تاوانێك ده‌ناسێنێت، كه‌ به‌ویستی خۆی نییه‌ و پێی نامۆیه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ تیراژی 500 دانه‌ له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی چوارچرا چاپ كراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket