riklam

یه‌كێتی ژنان خه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیان پێ به‌خشرا

ی.ن.ک‌‌ 08:40 PM - 2020-12-13
.

.

یه‌كێتیی به‌رده‌وام پاڵپشت و سه‌رخه‌ری پرۆژه‌ی ژنانه‌ و به‌باشی ده‌زانێت، ژنان ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ببینن و له‌م باره‌شه‌وه‌ چی ئه‌ركێك بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی ئێمه‌ی یه‌كێتییه‌كان، ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنین.

جه‌زا سه‌ید مجید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شانزده‌ ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان، كه‌ له‌لایه‌ن بۆردی ژنانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانم، له‌ بۆردی ژنانی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی، سه‌ردانی یه‌كێتی ژنانمان له‌شاری سلێمانی كردو خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێ به‌خشین.
هه‌روه‌ها دووپاتی كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی نێوان بۆردی ژنانی مه‌ڵبه‌ند و یه‌كێتی ژنانمان كرده‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket