riklam

حەز ئەکەم

بابەتی گۆڕاو 02:25 PM - 2020-12-13
.

.

حەز ئەکەم

* حەز ئەکەم ویژدان لێی بنووسرێ: فرۆشراو وەرناگیرێتەوە.

* زۆر زۆر حەز ئەکەم ببمە مرۆڤێکی رووەکی، بەس حەیفێ سەروپێ بە شەتڵ نییە.

* حەز ئەکەم ئەم شارە ناوی دووشەنبە بێت، منیش یەکشەممە جێی بێڵم.

* حەز ئەکەم سەر لە ھەموو شتێ دەرکەم، بەشەرتێ شانیشمی پیا بچێ.

* حەز ئەکەم بمکەن بە سەرۆکی پەرلەمان، داخەکەم پارتی پشتگیریم بۆ نانووسێ.

* حەز ئەکەم بارەگوێزم لێ بنێن خڕەی نەیەت، بەڵام چی بکەم کەر نیم.

* ئەڵێم حەز ئەکەم داری ئازادی ئاو بدەم، ئەڵێ تەنکەرەکە لێرە نییە نەوتیان پێ بارکردووە بۆ تورکیا.

* حەز ئەکەم ناوبانگی وڵاتەکەم بەرز ببێتەوە، کەچی تەنیا ھەر لنگی بە عاسمانەوەیە.

* حەز ئەکەم لە گرانترین شوێنی شاردا حوکمەت شەش حەوت دۆنم عەرزم بداتێ بیکەم بە خەستەخانە، بەڵام خەستەخانەی ئەھلی.

* حەز ئەکەم ئیمانم بە دیموکراسی ھەبێ، بەداخەوە ئەو برادەرانە لەبەر چاویان خستم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket