ژن و سیاسه‌ت
ژنان 01:46 PM - 2020-12-13.
بابه‌تی به‌شداری ژنان له كایه‌ی سیاسی‌دا یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كانی ڕۆژ و له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ندێك ژنان به‌به‌رپرسیاری لاوازی به‌شداریان ده‌زانن وهه‌ندێكی تریش هۆكاری تر بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
به‌بڕوای من خودی پرۆسه‌ی سیاسی وپرنسیپه‌كانی سیسته‌مه‌كه كاریگه‌ری به‌هێزیان له‌م ڕووه‌وه هه‌یه، پرۆسه‌ی سیاسی مه‌ده‌نی وهاوچه‌رخ وهاوسه‌نگ بریتیه له‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسی‌دا ده‌رفه‌تی به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ ژن بڕه‌خسێنێت، به‌شداریه‌كی وه‌ها كه كاریگه‌ری ڕه‌گه‌زی مێینه له گشت پنته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌ستی پێبكرێت وبتوانێت له‌ناو پرۆسه‌كه وه‌ك كاره‌كته‌ری بنه‌ڕه‌تی ڕۆڵ بگێڕێت.
لێره‌دا كه ده‌ڵێین سیسته‌می سیاسی هاوسه‌نگ، مه‌به‌ستمان هاوسه‌نگیه له ڕوی ڕۆڵی ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو له سیسته‌م وپرۆسه‌كه‌دا كه سیمایه‌كی تاك ڕه‌گه‌زیی به پرۆسه‌كه نه‌به‌خشێت، واتا هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز خاوه‌ن وكاره‌كته‌ری ته‌وه‌ره‌یی بن له پرۆسه‌كه‌دا و ڕه‌گه‌زی مێیینه نه‌بێته پاشكۆ و شوێنكه‌وته‌ی ڕه‌گه‌زی نێرینه و ئه‌ركی ته‌نها بریتی نه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و ڕۆیشتن به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆیان دانراوه، به‌ڵكو خودی ژنانیش داڕێژه‌ری ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆیان بن و بتوانن پرۆسه‌ی سیاسی له گشت ئاسته‌كاندا بكه‌نه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی ژنانیش وه‌ك چۆن ته‌بایه له‌گه‌ڵ خواستی پیاواندا.
بۆ به‌رقه‌راركردنی سیسته‌می سیاسی هاوسه‌نگ له ڕوی ڕه‌گه‌زیه‌وه چه‌نده یاسا و ڕێنمایی پێویستن له‌وه زیاتر په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان و پێگه‌یاندنیان گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببنه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و ڕۆڵی خۆیان وازی بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ژنی چالاك و چاوكراوه و به‌توانا بوونی نه‌بێت له ڕوی فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیریه‌وه ئه‌وا ته‌نها هه‌بوونی یاساكان ناتوانن هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی و به‌شداریی سیاسی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بێننه كایه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها هه‌نگاوی ڕوكه‌ش ده‌نرێن كه له ڕوی ژماره و بوونه‌وه ژنانێك ده‌بینین له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارن، به‌ڵام له ڕوی كرده‌ییه‌وه ته‌نها بۆ نمایشێك ده‌بێت و هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه بێجگه له جوانكردنی ڕوكه‌شانه‌ی سیمای پرۆسه‌كه.
لێره‌وه ده‌بێ جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه بۆ هاتنه ئارای به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له گشت كایه سیاسیه‌كاندا ده‌بێت له جومگه بچوكه‌كانه‌وه ده‌رفه‌ته‌كان بڕه‌خسێنرێن، له حیزبه سیاسیه‌كان و ئۆرگانه بچوكه‌كانیانه‌وه ڕۆڵی ژنانی كارا و به‌توانا له به‌رچاوبگیرێت و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان بدرێت، تا ورده ورده تواناكانیان گه‌شه بكه‌ن و پێشبكه‌ون هه‌تا به‌توانا و لێهاتوویی خۆیان قۆناغه‌كان ده‌بڕن، به‌م شێوه‌یه ژنانێك ده‌گه‌نه ناوه‌نده باڵاكان كه قاڵبووی بواره‌كه‌ی خۆیانن و خاوه‌نی پاشخانێكی مه‌عریفی وسیاسی وه‌ها ده‌بن بتوانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خواروی خۆیشیان هه‌بێت و دواجاریش نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خواسته‌كانی ژنان ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی به‌م شێوازه ژنانی سه‌ركرده پێ بگه‌یه‌نن ده‌بنه داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌كانی ژنان، بابه‌تی مافه‌كانی ژنان و ڕۆڵی ژنانیش نابنه هۆكاری ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان پیاوان و ژنان و وه‌ك به‌ره‌یه‌كی هاو دژ ته‌ماشای ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ومیكانیزمی پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و خودی حیزبه‌كانیش ته‌ماشا ده‌كرێن.
PUKmedia نوسینی.. دڵسۆز ره‌سوڵ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27