سه‌رتاشه‌كه‌ی پیكاسۆ
ئەدەب وهونەر 01:16 PM - 2020-12-13.
ره‌نگه ئه‌و جوامێری و هۆشیارییه‌ی له ناخی مرۆڤدا ده‌چه‌سپێت، گه‌وره‌تر و فراوانتر و گشتگیرتربێت له هه‌موو بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كان، په‌روه‌رده و ژێرخانی مۆراڵی و گۆڕانی بارودۆخه‌كانی ژیان كه‌سه‌كان درووست ده‌كه‌ن و به‌ها و كاره له پێشینه‌ییه‌كانیان پێده‌به‌خشن.
ئۆخینیۆ ئاریاس ئه‌و منداڵه‌ی كه له شارۆچكه‌ی بوێتراگۆ له باكووری مه‌درید له ئیسپانیا له ساڵی 1905 له دایك بوو، له باوكێكی به‌رگدروو كه روحێكی په‌یوه‌ست به ژیان و دڵێكی میهره‌بانی هه‌بوو، و له دایكێك كه شوانی مه‌ڕ بوو له‌و شاره‌دێیه و شه‌یدای ده‌شتوده‌ر و راستگۆییه‌كانی بوو.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك پێویست به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه بتوانێت درێژه به ژیان بدات له سه‌خترین سه‌رده‌می ئابووری كه ئیسپانیای پیا تێده‌په‌ڕی.
ئاریاس له سه‌رده‌مێكی هه‌ڵه له دایك بوو وازی له قوتابخانه هێنا هه‌رچه‌نده ئه‌و له قوتابخانه‌كه‌ی ئیلهام به‌خشی مامۆستاكانی بوو چونكه زیره‌كییه‌كی سروشتی و له رادده به‌ده‌ری هه‌بوو، توانای داهێنانی گاڵته‌وگه‌پی جوانی هه‌بوو!
" قوتابخانه‌ی بێنه‌وایان "
له ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا ئاریاس وازی له قوتابخانه‌كه‌ی هێنا و چوو له‌لای مامی شاگردی بكات كه شوێنكارێكی سه‌رتاشینی هه‌بوو.
له ماوه‌ی چوار ساڵدا ئاریاس فێری پیشه‌ی سه‌رتاشین ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا فێری ژیان ده‌بێت له رێگای زوو ئه‌زموونكردنی كاركردن و له‌رێگای كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی مامه‌یه‌وه كه رۆشنبیر و خوێنه‌رێكی به په‌رۆش بوو.
ئه‌م شوێنكاری سه‌رتاشینه به‌شێكی زۆری بریتی بوو له‌په‌رتووكخانه‌یه‌ك كه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له باشترین په‌رتووكه‌كانی تێدابوو! ئاریاس له‌م شوێنكاره ڤیكتۆر هۆگۆی خوێنده‌وه، بۆیه ده‌یوت :
" من ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بێنه‌وایانم "
هه‌روه‌ها له‌م شوێنه سێرڤانتس و زۆر په‌رتووكی فه‌لسه‌فه و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری خوێنده‌وه، گوێبیستی زۆرێك له گفتوگۆی هزری و ئه‌ده‌بی بوو كه له نێوان هاموشۆكه‌رانی سه‌رتاشخانه‌كه‌دا روویانده‌دا و پێیان وابوو كه ئه‌م شوێنه بریتییه له ماڵی رۆشنبیری شارۆچكه‌كه‌یان!
پاش ئه‌وه‌ی مامی ده‌مرێت و ئاریاس شوێنكاره‌كه و په‌رتووكخانه‌كه‌ی به میراتی بۆ ده‌مێـنـێـته‌وه، ئه‌و هێشتا ته‌مه‌نی پانزه ساڵان بوو، به‌ڵام ژیان وایلێكردبوو كه گه‌وره‌تر بێت له ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی!
سه‌رتاشخانه‌كه، په‌رتووكخانه‌كه و گفتوگۆكانی هاموشۆكه‌ران به‌رده‌وامییان پێدران و هه‌میشه په‌رتووكی نوێیان ده‌هێنا و له‌نێو خۆیاندا ئاڵ‌وگۆڕیان ده‌كرده‌وه!
ئاریاس خولیای شانۆ بوو، زۆری له‌سه‌ر خوێنده‌وه، به راده‌یه‌ك كه به‌شداری كرد له شانۆگه‌رییه‌ك كه له‌ده‌رهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی خۆجێیه‌تی شارۆچكه‌كه بوو كه ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌هاموشۆكه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رتووكخانه‌كه، ئاریاس له‌م شانۆگه‌رییه توانایه‌كی زۆر باشی نواندنی پیشاندا و سه‌لماندی كه روحێكی كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ببێته جێگای سه‌رنج له لای دۆستانی شانۆ و ته‌واوی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه.
" شانه‌ی سوور و به‌رگری "
پاش ئه‌وه‌ی ئاریاس تواناكانی به‌ده‌ركه‌وتن و بووبه جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی، یه‌كه‌م شانه‌ی پارتی كۆمۆنیستی دامه‌زراند له شارۆچكه‌كه له ساڵی 1931.
ئاریاس خۆی ده‌ڵێت كه ئه‌و له شوێنكاره تایبه‌ته‌كه‌ی په‌رتووكی چه‌په‌كانی ده‌خوێنده‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان هه‌بوو له ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی ئیسپانیا، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی كۆمارییه‌كان به‌شدار بووه له جه‌نگدا و به‌و هۆیه‌وه له پێیه‌كیدا بریندار ده‌بێ و ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات كه هه‌موو پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی به شه‌لی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێگای به باشی ده‌زانی!
له ساڵی 1936 كۆمار هه‌ره‌سی هێنا و فرانكۆ ده‌ستیكرد به راوه‌دوونانی كۆماریخوازه‌كان.
بۆیه ئاریاس هه‌ڵهات بۆ فه‌ڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ خۆیدا خه‌ونه‌كانی، ئازاره‌كانی، پێیه شه‌له‌كه‌ی، لێهاتوویی په‌نجه‌كانی و ئیشقی نه‌بڕاوه‌ی بۆ ئیسپانیا هه‌ڵگرتبوو!
به‌ڵام نه‌یده‌زانی كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له مێژوودا زیاتر له ناوی ملیۆنان له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌رزی ئه‌كادیمی!
له فه‌ڕه‌نسا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیكرد به به‌ره‌ی به‌رگرییه‌وه و به‌شداری هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیانی ده‌كرد، له شاری تۆڵۆز خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا وه‌ك ناودارترین كه‌سی ئیسپانی كه دژی نازییه‌كان جه‌نگابێت له ئیسپانیا.
پاش كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ پیكاسۆ به‌ناوبانگترین ناوی هونه‌ری له مێژووی هونه‌ر به‌یه‌ك گه‌یشتن ئاریاس سه‌رله‌نوێ له فه‌ڕه‌نسا شوێنكارێكی سه‌رتاشینی كرده‌وه له شارۆچكه‌ی پیاریۆس كه ماڵی پیكاسۆ له‌وێ بوو.
" هه‌ڵهاتن له‌گه‌ڵ پیكاسۆ "
پێش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار به‌یه‌كتری بگه‌ن، ئه‌وان ناوبانگی یه‌كترییان بیستبوو، هه‌ستیان ده‌كرد زۆر شتی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه و كۆیان ده‌كاته‌وه!
هه‌ردووكیان ئاشقی ئیسپانیا بوون و له دیكتاتۆرییه‌تی فرانكۆ هه‌ڵهاتبوون، هه‌ردووكیان ئاره‌زوویان بۆ بیروباوه‌ڕی سۆسیالیستی هه‌یه و كۆمارین، هه‌ردووكیان داخ له دڵ و دوورخراوه‌ن له نیشتیمان و له ژیانیان، هه‌ردووكیان به‌شداربوون له به‌ره‌ی به‌رگری ئیسپانی.
به‌م شێوه‌یه و سه‌ره‌ڕای جیاوازی زۆر له نێوان به‌ناوبانگترین نیگاركێشی سه‌رده‌مه‌كه و سه‌رتاشێكی هه‌ژار و ساده، ئه‌وان بوون به دوو هاوڕێی راسته‌قینه و هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ئه‌ویتر بریتی بوو له نیشتیمانی ونبوو، بریتی بوو له‌و زمانه‌ی ئاشقی بوون، بریتی بوو له‌و روحسووكی و خوێنشیرینییه‌ی كه‌سایه‌تی ئیسپانی پێده‌ناسرێته‌وه، بۆ یه‌كتری مایه‌ی زاڵبوون بوون به‌سه‌ر تاراوگه و دوورخستنه‌وه!
ئاریاس بوو به سه‌رتاشی هه‌میشه‌یی پیكاسۆ و هاوڕێی گیانی به گیانی و پارێزه‌ری نهێنییه‌كانی، ته‌نها كه‌س بوو كه ده‌یتوانی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك چاوی به پیكاسۆ بكه‌وێ و پێكه‌وه بڕۆن بۆ ته‌ماشاكردنی زۆرانبازی گایه‌كان، ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی له‌م زۆرانبازییه‌دا هه‌بوو بۆ پیكاسۆ وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژیان بوو ، ئاریاس تاكه كه‌س بوو كه ده‌یتوانی بچێت بۆ ماڵی پیكاسۆ هه‌ركاتێك ئاره‌زووی بكردایه، پێكه‌وه شه‌وگاری درێژیان به‌ڕێده‌كرد و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و نیگاركێشان و ئه‌ده‌ب و هه‌ونه‌ر ده‌كرد، باسی به‌ره‌ی به‌رگرییان ده‌كرد له ئیسپانیا له دژی فرانكۆ، باسی دۆخی په‌نابه‌ره ئیسپانییه‌كانیان ده‌كرد له فه‌ڕه‌نسا!
پیكاسۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆ ئاریاس كڕی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك بیه‌وێت سه‌ردانی بكات، هه‌ر كاتێكیش ده‌چوو بۆ لای بۆ سه‌رچاكردن، تابلۆیه‌ك له تابلۆكانی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ده‌برد، ئه‌م تابلۆیه له بری نرخی سه‌رچاكردنه‌كه نه‌بوو كه هه‌رگیز ئاریاس وه‌رینه‌ده‌گرت، به‌ڵكو وه‌ك دیارییه‌كی هه‌میشه‌یی و دووباره له پێناو هاوڕێیه‌تییه‌كی راسته‌قینه و قووڵ بوو!
پیكاسۆ هه‌رگیز تابلۆیه‌ك یان كارێكی هونه‌ری خۆی به فیڕۆ نه‌ده‌دا، زۆر هۆگر و په‌رۆشی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بوو، به‌ڵام ده‌یزانی كه به‌نرخترین شتێك پێشكه‌شی هاوڕێكه‌ی بكات بریتییه له تابلۆیه‌ك یان كارێكی هونه‌ری هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێت!
كاتێكیش سه‌ردانی ده‌كرد، له‌سه‌ر پێشه‌كی په‌رتووكێك یان له‌سه‌ر ده‌فرێكی خه‌زه‌فی وێنه‌یه‌كی بۆی ده‌كێشا، هه‌روه‌ها له پاش هه‌ر زۆرانبازییه‌كی گایه‌كان كه پێكه‌وه ئاماده‌ی ده‌بوون و كۆتاییه‌كه‌ی خراپ و ئازار به‌خش نه‌ده‌بوو، پیكاسۆ وێنه‌یه‌كی خێرا و سه‌رسووڕهێنه‌ری ده‌كێشا كه گوزارشتی له‌و خۆشییه له رادده‌به‌ده‌ره‌ی خۆی ده‌كرد به‌و كۆتاییه!
هه‌ندێ جار پیكاسۆ به‌نرخترین تابلۆی خۆی پێشكه‌ش به هاوڕێكه‌ی ده‌كرد، وه‌ك تابلۆی جاكلینی هاوسه‌ری كه به واژۆی پیكاسۆ خۆی واژۆ كرابوو!
كاتێك ئاریاس له‌گه‌ڵ كچه براده‌ره‌كه‌ی (سیمۆنا فرانكواڵ) كه هاوڕێی بوو له هێزی به‌ره‌نگاری، هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا له ساڵی 1950، پیكاسۆ و جاكلینی هاوسه‌ری شایه‌تحاڵی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بوون و تیایدا پیكاسۆ تابلۆیه‌كی تری وه‌ك دیاری هاوسه‌رگیرێتی به‌خشییه ئاریاس كه بریتی بوو له پۆرترێتێكی نوێی جاكلین.
به‌م شێوه‌یه بیست و شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕی له هاوڕێیه‌تی و هۆگری له نێوان پیكاسۆ و ئاریاس، به جۆرێك كه جوانترین رۆژگاریان پێكه‌وه به‌سه‌رده‌برد.
كاتێك ده‌چوونه یانه‌كان پێكه‌وه گۆرانی ئیسپانییان ده‌وته‌وه، بۆ وڵاتێك ده‌گریان كه بۆیان نه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆی چونكه لێیان قه‌ده‌غه كرابوو، خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و وڵاته جۆشی ده‌سه‌ند و نه‌فره‌تیان ده‌كرد له نازییه‌ت و دیكتاتۆرییه‌ت و سته‌مكاری له هه‌ركوێیه‌ك و به هه‌رشێوه‌یه‌ك بوایه، پێكه‌وه خه‌ونیان به ژیان و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسپانیا ده‌بینی .
" گه‌نجینه‌كه‌ی ئاریاس "
له ماوه‌ی ئه‌و بیست و شه‌ش ساڵه‌دا ئاریاس توانی گه‌نجینه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر له تابلۆ و پارچه‌ی هونه‌ری جۆراوجۆری به‌ناوبانگترین ناوی هونه‌ری كۆبكاته‌وه كه هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردبوو به‌جۆرێك كه مۆزه‌خانه‌كان و پایته‌خته‌كان و گه‌له‌رییه‌كان له خولیا و په‌رۆشی ئه‌وه‌دا بوون شتێكیان ده‌ستبكه‌وێت كه به ناوی ئه‌وه‌وه واژۆ كرابێت.
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئاریاس ئه‌م گه‌نجینه به‌نرخه‌ی كۆكرده‌وه له ئه‌نجامی متمانه و خۆشه‌ویستی ئه‌م نیگاركێشه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا زۆر به ساردی و به ره‌قی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد!
له ساڵی 1973 پیكاسۆ له پاش ژیانێك كه پڕبوو له هه‌موو شتێك كۆچی دوایی كرد.
ئاریاس ته‌نها كه‌سی ئیسپانی بوو كه له كاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا ئاماده بوو، به كوڵ بۆی ده‌گریا هه‌روه‌ك چۆن منداڵێك بۆ خێزانه‌كه‌ی بگری، ته‌رمه‌كه‌ی به‌و ئاڵایه پێچایه‌وه كه دایكی له ئیسپانیاوه بۆی ناردبوو، به درێژایی شه‌و له لای مایه‌وه تا به خاكیان سپارد، به‌و شێوه‌یه پیكاسۆ هونه‌ری نیگاركێشان و هه‌موو ره‌نگه‌كانی به‌جێهێشت، ته‌نها به‌ره‌و ره‌نگی ره‌ش و سپی رۆیشت.
پاش مردنی پیكاسۆ، ئاریاس پیشانگایه‌كی كرده‌وه له شارۆچكه‌ی پیاریۆسی فه‌ره‌نسی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی پیكاسۆ كه تایبه‌ت بوون به خۆیی و پیكاسۆ پێی به‌خشیبوون، هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌واڵه‌كه گه‌یشته رۆژنامه‌كان، نوێنه‌ری مۆزه‌خانه‌كانی جیهان به په‌له خۆیان گه‌یانده ئاریاس و داوای كڕینی ئه‌و گه‌نجینه‌یان لێیده‌كرد.
به‌ڵام ئاریاس هه‌میشه ده‌یوت كه ئه‌مانه بۆ فرۆشتن نین و رۆژێك دێت له‌گه‌ڵیاندا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئیسپانیا، ئه‌وسا ئه‌م تابلۆیانه له شوێنی شیاوی خۆیان ده‌بن!
به‌و شێوه‌یه ئاریاس ئه‌و هه‌موو بڕه پاره‌یه‌ی كه به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا ره‌تكرده‌وه كه خرانه به‌رده‌ستی له لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و گه‌له‌ری و ماڵه‌كانی هونه‌ره‌وه!
پاش مردنی فرانكۆ له ساڵی 1975 و كۆتایی هاتنی قۆناغی دیكتاتۆرییه‌ت له ئیسپانیا، ئاریاس هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی پیكاسۆ كه تایبه‌ت بوون به خۆی پێچایه‌وه و پێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسپانیا، تابلۆكان ده‌یانزانی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای رووحی ئه‌و ده‌سته‌ی كه نه‌خشاندوونی، هه‌روه‌ك چۆن ئاریاس به درێژایی رێگاكه گفتووگۆی له‌گه‌ڵیان ده‌كرد و ده‌ستی ده‌هێنا پێیاندا و ده‌یوت " ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه، دیكتاتۆر مرد و ئیسپانیا به زیندوویی مایه‌وه، ئه‌وه‌تا وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه هاوڕێكه‌م هه‌روه‌ك چۆن خه‌ونمان ده‌بینی ."
" گرینكای مرۆڤایه‌تی "
ئاریاس گه‌ڕایه‌وه بۆ شارۆچكه‌كه‌ی خۆی له ئیسپانیا، ناوبانگی تابلۆكانی پیكاسۆ كه له لایه‌تی له پێش خۆیه‌وه گه‌یشتبوون، به گرنگییه‌كی زۆره‌وه پێشوازی لێكرا، ئۆفه‌ری زۆر خرانه به‌رده‌ستی بۆ كڕینی ئه‌و تابلۆیانه به هه‌رنرخێك بێت!
به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه ده‌یوت: كه ئه‌مانه دیاری پیكاسۆن و دیاریش نافرۆشرێت!
به‌و شێوه‌یه ئاریاس به هه‌ژاری گه‌ڕایه‌وه شارۆچكه‌كه‌ی خۆی هه‌روه‌ك چۆن به هه‌ژاری به‌جێیهێشتبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند به ئه‌زموونی خه‌باتگێڕی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پیكاسۆ.
ئاریاس هه‌موو كاره‌كانی پیكاسۆ كه زیاتر له شه‌ست تابلۆ، چل پارچه نیگاری كانزایی و بیست و حه‌وت پارچه نیگاری خه‌زه‌فی بوون، پێشكه‌ش به شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌ی كرد و ته‌نها داواكاریشی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م سامانه بكرێته مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ته‌ماشاكردنی سه‌ردانی شارۆچكه دووره‌ده‌سته فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و هه‌رگیز نه‌فرۆشرێن، هه‌رگیز هیچ پارچه‌یه‌كی نه‌گوازرێته‌وه بۆ هیچ جێگایه‌ك!
شاره‌وانی شارۆچكه‌كه چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنییان بۆ ئاریاس رێكخست، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به دوور و درێژی باسی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و پیكاسۆی كرد، باسی پشتگیری ماددی و رووحی پیكاسۆی كرد بۆ به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری، باسی پشتگیری ماددی پیكاسۆی كرد بۆ په‌نابه‌ره ئیسپانییه‌كان له فه‌ڕه‌نسا، باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كرد كه پیكاسۆ په‌یوه‌ندی كردبوو به پارتی كۆمۆنیستییه‌وه، باسی به‌رواری وێنه‌كێشانی تابلۆی گرینكای كرد، پیكاسۆ له‌م تابلۆیه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی پیشانداوه سه‌باره‌ت به هه‌موو نازییه‌كان له جیهاندا، هه‌روه‌ها باسی كۆنگره‌ی ئاشتی كرد كه پیكاسۆ داوای به‌ستنی كردبوو، هه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه بوو كه وای له پیكاسۆ كرد تابلۆی جه‌نگ و ئاشتی وێنه بكێشێت، هه‌روه‌ها باسی په‌یوه‌ندی پیكاسۆی كرد به هاوڕێكانیه‌وه وه‌كو سارته‌ر و سیمۆن دی بۆڤوار و دڵسۆزی پیكاسۆ بۆیان، باسی شه‌یدایی له رادده‌به‌ده‌ری پیكاسۆی كرد بۆ هونه‌ره‌كه‌ی و چۆن هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌می گرنگییه‌كانی بووه له ژیانی و ته‌نانه‌ت گرنگتربوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی و هه‌تا له په‌یوه‌ندی نێوان خۆیی و خێزان و منداڵه‌كانی!
ئاریاس زۆر به په‌رۆشه‌وه بوو كه پارێزگاری له نهێنییه كه‌سێتییه‌كانی پیكاسۆ بكات، بۆیه زۆر به توندی ره‌تیده‌كرده‌وه باسی په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه جۆراوجۆره‌كانی بكات و هه‌میشه له وه‌ڵامدانه‌وه خۆی ده‌دزییه‌وه و ده‌یوت كه ئه‌و هونه‌ره‌كه‌ی له هه‌مووشتێك له‌لا گرنگتربوو.
سه‌رتاشه‌كه‌ی پیكاسۆ له 28 ی نیسان له ساڵی 2008 كۆچی دواییكرد، ئه‌و ماڵئاواییه‌ی كه شارۆچكه‌كه‌یی و ئیسپانیا لێیانكرد وه‌كو ماڵئاواییكردن له پاڵه‌وانه‌كان بوو!
ئاریاس ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی كه له ساڵی 1985كردییه‌وه و ناوی لێنا مۆزه‌خانه‌ی سه‌رتاشه‌كه‌ی پیكاسۆ، تا ئێستا له‌و شارۆچكه‌یه كراوه‌یه و هه‌موو ئه‌و تابلۆ و كاره هونه‌رییانه‌ی تێدا دانراوه هه‌روه‌ك چۆن له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی داوایكردبوو!
به‌و شێوه‌یه ئه‌و شارۆچكه بچووكه دووره‌ده‌سته بوو به گرنگترین شوێنی گه‌شتیاری له شاری مه‌درید و ئاریاسیش وه‌ك جوامێرترین و به‌ناوبانگترین سه‌رتاشی جیهان باس ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌ژارێكی له‌بیركراو بوو وه‌ك هه‌موو هه‌ژاره‌كان!
میسون شقیر ـــ و. له عه‌ره‌بییه‌وه / قاره‌مان حسێن عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه / سایتی العرب
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28