هونه‌رمه‌ند جه‌مال جه‌میل باس له هونه‌رو موزیكی مه‌خمور ده‌كات
ئەدەب وهونەر 11:59 AM - 2020-12-13.
هونه‌رمه‌ند(جه‌مال جه‌میل محه‌مه‌د) یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی شاری مه‌خمور، ساڵی (1956) له‌دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌رله‌وێ ته‌واو كردووه. ساڵی (1976) له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه،له‌به‌شی شانۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه له‌گه‌ڵ حه‌زی ئه‌و یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه و به‌شی مۆسیقاش له‌و كۆلێژه نه‌بووه، وازده‌هێنێت و له په‌یمانگای مامۆستایان وه‌رده‌گیرێت. دوای ته‌واوكردنی ده‌بێت به مامۆستا.
له‌شه‌ڕی عیراق و ئێران دیل ده‌بێت، دوای چه‌ندین ساڵ دابڕان له مۆسیقا، دوای ئازادبوونی جارێكی تریش له‌گه‌ڵ كه‌مانچه‌كه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه. دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو دونیای هونه‌ر و مۆسیقا.
له‌دیدارێكدا به‌م جۆره باسی له‌سه‌رتای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری وسه‌رده‌می به‌ندی له ئێران و دوای ئازادبونی كرد بۆمان:
له‌ساڵی (1964) من یه‌كی سه‌رتایی بووم مامۆستای خوالێخۆشبوو(ته‌حسین ته‌ها)نه‌قلی مه‌خمور بوو، بۆ قوتابخانه‌ی مه‌خمور خۆی ده‌رچوی به‌شی شانۆ بوو له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد، به‌ڵام ئامێری عود وكلارنێت و كه‌مانی ده‌ژه‌نی. دوایی ده‌ستیكرد به‌كاری هونه‌ری و هه‌ر له ناو قوتابخانه كۆرسێكی ده‌نگخۆشی دروست كرد. من یه‌كێك بووم له‌و كۆرسه دوایی هه‌ر له‌ناو هۆڵی قوتابخانه شانۆیه‌كی جوانی دروستكرد له خشت وقوڕ، زۆربه‌ی چاڵاكیه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و شانۆیه نمایش ده‌كرد و خۆیشی گۆرانی ده‌گوت. پاشان تیپێكی شانۆی پێكهێنا (كاك ئه‌نوه جه‌وهه‌ر و خه‌تاب جه‌میل عارب وته‌حسین عومه‌ر) و ئه‌وانی ترم به بیر نایێته‌وه چه‌ند شانۆیه‌كی جوانیان نمایش كرد.
شانۆی (چه‌قۆ و شانۆی سه‌رتاشێكی زۆر بڵێ) و چه‌ند شانۆی تر. دوایی چه‌ند ئامێرێكی عودی دروست كرد له مه‌نجه‌ڵ و گالۆن ده‌یدا ده‌سمان، به‌ڵام وه‌كو فێر بوون فێری نه‌كردین. حه‌وت ساڵ له مه‌خمور مایه‌وه و دوایی له‌ساڵانی (1972 – 1973)مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) له‌خانه‌ی مامۆستایانی ده‌خوێند له‌هه‌ولێر. زۆر هاوڕێم بووپێنج ساڵ له‌من گه‌وره‌تر بوو. رۆژێك له‌هه‌ولێر هاته‌وه كه‌مانێكی به‌ده‌ستی بوو له‌گه‌ڵی چوومه ماڵیان وتم: (مام سه‌ید) فێر ده‌كه‌یت؟ وتی به‌سه‌رچاو. ئه‌وه بوو دوو سێ مه‌شقی دامێ و یه‌ك دوو جار كه‌مانه‌كه‌ی ده‌دامێ ده‌م برده ماڵه‌وه پرۆڤه‌م ده‌كرد.
ئه‌وه ساڵی (1973)پۆڵی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم، دوایی (سه‌ید ئه‌حمه‌د) دامه‌زرا له گوندكانی سیده‌كان ئیتر نه‌هاته‌وه مه‌خمور. دوایی باوكم وتی: له‌شه‌ش ده‌ربچی كه‌مانه‌كت بۆ ده‌كڕم. ئه‌وه بوو ده‌رچووم كه‌مانه‌كی بۆ كڕیم زۆر كه‌یفم پێ هات له ساڵی (1973) له‌گه‌ڵ(كه‌ریم حه‌لاق وباقی محه‌مه‌د و ودیمقرات ته‌ها برای ته‌حسین ته‌ها)بووه (نه‌زاری برام و له‌تیف) تیپی مۆسیقای مه‌خمورمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به پرۆڤه‌یه‌كی زۆر كرد ئاستمان كه‌مێك باش بوو. من رۆژێ هه‌شت سه‌عات پرۆڤه‌م ده‌كرد به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه.
دوایی له قوتابخانه‌كان گه‌ڕام پانزه له كچان وپانزه له كوڕانم هه‌ڵبژارد و هه‌ڵبه‌ته ده‌نگخۆشه‌كان زۆر خۆم ماندوو كرد له‌گه‌ڵیان. دوایی چه‌ند ده‌نگخۆشێكم جیا كرده‌وه له كچ وكوڕ وه‌كو (سه‌ردار غه‌ریب فاخر نامق و هاشم عومه‌ر و ئیسماعیل كوێستانی وره‌شو سادق ودڵزار یاسین نوال جه‌میل و ژیان عه‌لی وپه‌خشان عه‌لی سه‌میره سادق وبێریوان عوسمان) ئه‌مه‌یان كۆیی بوو باوكی برینپێج بوو له‌مه‌خمور. یه‌كه‌م كاری هونه‌ریمان ساڵی (1973)بوو به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز كه‌باره‌گای پارتی داوای لێكردین ئاهه‌نگیان بۆبكه‌ین. زۆرگۆرانیمان پرۆڤه‌ده‌كرد(مامۆستا به‌ها‌ولدین جه‌لال)له‌به‌غدا بێژه‌ربوو له‌به‌شی كوردی هه‌مووسه‌ری مانگان ده‌هاته‌لامان هه‌رچی گۆرانیمان هه‌بوایه هه‌موی تۆمارده‌كرد ده‌یبرده ئێزگه‌ی كوردی له به‌غدا. هه‌موو به‌یانیان گۆرانیه‌كانی ئێمه‌ی لێ ده‌دا له‌به‌رنامه‌ی به‌یانی باش. ئه‌و كات زۆر گۆرانی ومۆسیقام دانا بۆ مناڵه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ دڵزار گۆرانێكم بۆ دانا به ناوی هه‌راره‌ن شه‌و بوو. هه‌موو سه‌ری مانگان ئاهه‌نگێكمان ده‌گێڕا له‌هۆڵه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی مه‌خمور به‌به‌ر نه‌ده‌كه‌وت، ئه‌ونده قه‌ره‌باڵخ ده‌بوو، له ژن و پیاو بڕوا بكه ئه‌و كات ژن زیاتر ده‌هاتن.
پاشان ده جار زیاتر له زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانمان خوالێخشبوان ( محه‌مه‌د جه‌زا و قادر زیره‌ك وسه‌عید گاباری)مان داوه‌ت ده‌كرد گۆرانیان ده‌وت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان یه‌ك دوو جار (رزگار خۆشناو ده‌هات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌زا) .. هه‌ڵبه‌ته تیپی شانۆ و شایشم دروست كرد له‌ساڵی (1973) كاری خۆیانده‌كرد به‌هاوكاری تیپی مه‌خمور به‌رده‌وامبوین له‌كاروچاڵاكیه‌كان تاكوتایی ساڵی (1981).
پ/ دیاره ماوه‌ی چه‌ندسالێك له دیل بوونت به‌هۆی شه‌ڕی عیراق ئێران، دابڕایت، ئه‌وماوه‌یه‌ت چۆن تێپه‌ڕاند؟
ساڵی(1981)بووم به‌سه‌رباز له‌كاتی جه‌نگی عیراق وئێران له‌سه‌ربازگه‌بووم به‌شوفێری تانك ئه‌وه‌بوو دوای ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆبه‌ره‌كانی جه‌نگ له‌چوارپێنج شه‌ڕی گه‌وره به‌شداریمانكرد دوایی له‌ساڵی (1982)به‌دیلگیرام له‌ئێران، هه‌ر له‌ئێران له ڕێی براده‌رێكی خۆشه‌ویست كه كوردی ئێزیدی بوو به‌ناوی (مامۆستا خدر قه‌وال ئیسماعیل) فێری وێنه كێشانی كردم. له سه‌ربازگه‌ی دیلی ،كۆمیته‌ی كار هه‌بوو هه‌موو به‌یانیان كۆمه‌ڵێك دیلیان ده‌برد بۆ كار وه‌كو (فیته‌ری ئۆتۆمبیل و به‌رگدروو و وێنه‌كێشان) ئێمه پێنج وێنه‌كێش بوین هۆڵێكی گه‌وره‌یان دابوو به ئێمه وێنه‌مان تیای ده‌كێشا له‌شه‌شی به‌یانی له‌وێ كارمان ده‌كرد تاكوو شه‌شی ئێواره، رۆژێ هه‌ریه‌ك له‌ئێمه پێنج شه‌ش تابلۆمان دروست ده‌كرد له هۆڵه‌كه هه‌ڵمان ده‌واسی بۆ فرۆشتن ئه‌فسه‌ره‌كانیان رۆژانی پێنج شه‌ممه ده‌هاتن ده‌یانكڕی.
پ/ ساڵی چه‌ند ئازاد كرایت ،دوای ئازاد بوونت هه‌مان توانا و هه‌ستت مابوو بۆهونه‌ره‌كه‌ت؟
له‌ساڵی (1991) ئازادیان كردین گه‌ڕامه‌وه مه‌خمور پاشان، له‌مه‌خمور یه‌كه‌م كاری هونه‌ریم دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌دیلی بۆ(ئه‌حمه‌دزه‌مانه)بوو هه‌شت گۆرانی بوون ئاماده‌كردنی میوزك هه‌رخۆم بووم له‌ساڵی (1992)چوومه هه‌ولێر به خێزانه‌وه له هه‌ولێر له قوتابخانه‌ی هه‌ندرێن بوومه به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه، بۆ ماوه‌ی ده ساڵ له هه‌وڵێر چومه كۆمه‌ڵه‌ی وهونه‌رو وێژه‌ی كوردی. دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنیان كرد یه‌كه‌م ده‌نگم هێنا ئه‌وه بوو، بووم به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری به‌شی میوزك ئینجا له‌گه‌ڵ براده‌رانی میوزیك تیپێكی یه‌جگار گه‌وره‌مان پێكهێنا ده‌ستمانكرد به‌كارو چاڵاكی جۆراو جۆر له‌هه‌ولێر، چه‌ندین میوزكم ئاماده كردبۆ گۆرانیبێژان وه‌كو گۆرانیبێژ خۆشه‌وی عه‌زیز (هه‌ر ساتێ ناوت دێنم) هۆنراوه‌ی (فاروق هه‌ژار) ئاوازی مامۆستا (جه‌میل سه‌نجاوی) منیش میوزیكم ئاماده كرد بۆ گۆرانی ( بێجگه له تۆ ) ئاوازی(جه‌میل سه‌نجاوی)و ئاماده‌ی میوزیك خوم شیعری (فاروق هه‌ژار). بۆ گۆرانیبێژانی ناو كۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر خۆم پێشه‌كی میوزیكم دا ده‌نا .. وه بۆ گۆرانیبێژ سروود حاتم نۆ گۆرانی و میوزیكم ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ دوو سرود ئاواز‌و ئاماده كردنم بۆی ئه‌نجام دا. دوایی چه‌ندین میوزیكم بۆ هونه‌رمه‌ند مامۆستا (موئه‌ید عه‌بدوڵڵا) داناوه، ئێستاش زۆر ئاوازی منداڵان و گه‌ورانم داناوه له‌گه‌ڵ (سێ پارچه میوزیكم) هه‌یه.
دوایی له‌گه‌ڵ مامۆستا (جه‌میل سه‌نجاوی و براده‌رانی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر سه‌نته‌ری رۆشبیری مه‌خمورمان) دامه‌زراند ئه‌وه بوو دوای روخانی ڕژێمی به‌عس سه‌نته‌ره‌كه‌مان برده‌وه مه‌خمور دوای ئه‌وه كۆنگره‌مان كرد بووم به سه‌رۆكی سه‌نته‌ر دواتر بووم به‌سه‌رپه‌رشتاری په‌روه‌رده له په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور. ئه‌وه بوو ماڵه‌كه‌م گواسته‌وه بۆ مه‌خمور له ساڵی (2006) له‌وێ ده‌ستمانكرد به‌چاڵاكیه‌كانی هونه‌ری تیپی (قه‌ره‌چوغ)مان زیندو كرده‌وه، كه پێشتر ساڵی (1987) دامه‌زرابوو له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی شاری مه‌خمور، منیش له چاڵاكی قوتابخانه‌كان تیپێكی مناڵانم پێكهێنا وه‌كو ساڵی حه‌فتاكان پانزه له كچ و كوڕ، خۆم زۆر ماندوو كرد له‌گه‌ڵیان هه‌ر له چاڵاكی قوتابخانه‌كان ئۆپه‌رێته‌كم دانا و له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانی منداڵان دوای ئه‌وه به‌شداریمان كرد له فێستیڤاڵی ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم. ئه‌وه بوو یه‌كه‌مان هێنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2007) به‌هه‌مان شێوه ساڵی پاشتر كۆرالێكمان دانا له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانی منداڵان دیسان یه‌كه‌مان هێنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
پاشان هه‌ر له مه‌خمور تیپی خونچه‌كانی مه‌خمورم دامه‌زراند، بۆ یه‌كه‌مجار له مه‌خمور گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵمان ئه‌نجامدا كه خۆی ده‌دیته‌وه له چه‌ندین چاڵاكی جۆراو جۆر، سێ رۆژ به‌ردوام بوو، به‌یانیان و ئێواران له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌نته‌ر بوو، دوای سێ ساڵ گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر له ساڵی (2009). له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ براده‌رانی میوزیكژه‌ن تیپێكمان پێكهێنا به ناوی تیپی (هه‌ست), له‌هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مین جار كۆنسێرتی سه‌ر شه‌قاممان ئه‌نجام دا سێ بۆ چوار كۆنسێرتمان ئه‌نجام دا. دوایی هه‌روه‌ها چوارده به‌رنامه‌مان بۆ كه‌ناڵی عیراقیه كرد له میوزك وگۆرانی ئێستاش خانه‌نشینم، به‌ڵام به‌رده‌وامم له‌كاری هونه‌ریم له میوزك و شێوه‌كاری.
PUKmedia ئاماده‌كردنی جوتیار قادر(ابراهیم)
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19