riklam

دوو كچی مێردمنداڵ له‌ پارێزگای ورمێ خۆیان كوشت

ژنان‌ 11:02 AM - 2020-12-13
.

.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوو كچی مێردمنداڵ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی له‌ پارێزگای ورمێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه‌ و كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كچێكی 15 ساڵ ته‌مه‌ن به‌ناوی " ر. ع" له‌ گوندی كانی ڕه‌ش له‌ شاری ورمێ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ ئاگری له‌ خۆی به‌رداوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌و كچه‌ له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵی شووی كردووه‌.

هاوكات ڕێكخراوه‌كه‌ باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ كچێكی مێردمنداڵ به‌ ناوی " ز. ئه‌لف" ته‌مه‌ن 16 ساڵ و دانیشتووی گوندی باوانی ورمێ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ خۆی سووتاندووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket