riklam

هه‌ولێر.. یادی ڕۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 02:37 PM - 2020-12-12
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020.12.12، به‌ئاماده‌بوونی هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و قائیمقامی قه‌زایی ناوه‌ندو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ مامۆستایان و وێنه‌گران و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان، مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌ڕۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی، له‌ژێرناونیشانی (وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی چركه‌ساته‌ جوانه‌كانی ژیان ڕاده‌گرێت) پێشانكایه‌كی له‌ سه‌نته‌ری خانه‌نشینی هه‌ولێر(باغی شار) كرده‌وه‌.

پیشانگاكه‌ چه‌ندین وێنه‌ی جۆراوجۆری ره‌ش و سپی كۆن و نوێی وێنه‌گران و سه‌رده‌مه‌ جیاوازكانی له‌خۆی گرتبوو، له‌لایه‌ن پاریزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ڕێكخه‌رانی پێشانگاكه‌ و به‌شدارانی بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌كۆتایشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ وێنه‌گره‌ كۆنه‌كان و ئێستا دابه‌شكرا كه‌ به‌شدارییان له‌ پێشانگاكه‌دا كردبوو.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket