riklam

هه‌ولێر.. چله‌ی جه‌لال مه‌له‌كشا به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 11:15 AM - 2020-12-10
.

.

ئێواره‌ی ڕۆژی 9/12/2020 له‌كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌رۆشنبیران به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی چوارباخ ،كۆری چله‌ی شاعیر جه‌لال مه‌له‌كشا به‌ڕێوه‌چوو له‌وكۆره‌دا له‌لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاحی نووسه‌ر، به‌ كورتی مێژوو و ژیان و هونه‌ری شیعری باسكرد كه‌ مرۆڤێكی چه‌ند خاكی و دڵسۆز بووه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی و بواری شیعری دوای په‌خشانه‌شیعرێك له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لیه‌وه‌ بۆ كۆچی ناوبراو خوێنده‌وه‌.

جه‌لال مه‌له‌كشا له‌سالی 1951 له‌ گوندی مه‌ڵه‌كشان  سه‌ر به‌ شاری سنه‌ له‌دایكبووه‌ تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندویه‌تی و دوایی ده‌ستده‌كات به‌ شیعرنووسین به‌زمانی فارسی و دواتر كوردی ،هه‌روه‌ها چیرۆك و كاری وه‌رگێرانی كردووه‌ له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئێران بڵابۆته‌وه‌،چه‌ند ساڵێكیش له‌باشووری كوردستان هه‌ولێر ژیاوه‌، به‌ داخه‌وه‌ له‌31/10/2020له‌ ته‌مه‌نی شه‌ست ونۆساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی  دوایی كرد.

هه‌ر له‌و كۆره‌دا كتێبی پیره‌دار كه‌ بیست نووسه‌ر و شاعیربۆ ئه‌و شاعیره‌ بابه‌تی جۆراوجۆریان نوسیوه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرا.

PUKmedia سه‌باح

234.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket