riklam

ئەوەی خراپە

بابەتی گۆڕاو 12:39 PM - 2020-12-09
.

.

ئەوەی خراپە

* سەرکردەیی ئەوەی خراپە میللەتیش ناھەق بێ ھەر خەتای تۆیە.

* چوونە میوانی ئەوەی خراپە کە ھەموویان پەنجە گەورەی قاچت ئەبینن لە گۆرەوییەکەوە دەرپەڕیوە.

* سیاسەتی سەربەخۆی حیزبە کوردییەکان ئەوەی خراپە کە نییە.

* جنێو ئەوەی خراپە گیرا نابێت.

* چیلکەی ددانی تورکی ئەوەی خراپە کە ئەبێ بەچیلکەیەکی تر دەریبێنیت لە ددانت.

* ناڕەزایی خەڵک ئەوەی خراپە کە خەریکە سوعبەتەکە ناخۆش دەکات.

* مناڵی نۆبەرە ئەوەی خراپە ئیللا بە عەمەلیات دێتە دەرێ.

* ترافیک لایتی سلێمانی ئەوەی خراپە کە ھەر کاتێک بیگەیتێ سوورە.

* مۆبایلی نەنک ئەوەی خراپە دایم داخراوە.

* ھەولێر ئەوەی خراپە بووە بە حەماوەی لێگزس قەت ھەڵناسێ.

* ھەرێم ئەوەی خراپە کە موشکیلە ھەرە گەورەکەی بریتی نییە لە کۆرۆنا.

* سلێمانی ئەوەی خراپە پێکەنینی بە ھەموو شتێک دێ، تەنانەت بە نوکتەش.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket