riklam

ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان

کوردستان 03:20 PM - 2020-12-08
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تێدا بڕیاردرا به‌ زووترین كات‌ وه‌فدێكی باڵای سیاسی و حكوومیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن.

 ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/12/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری دا به‌ زووترین كات‌ شاندێكی باڵای سیاسی و حكوومیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ماف و شایسته‌ دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقدا.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ داهات و خه‌رجیی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست كرده‌وه‌ بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا ڕه‌واكانیان.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له‌ گرژی و په‌لاماردانی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵی هاووڵاتیان، مافێكی ڕه‌وایه‌ و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.

PUKmedia




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket