یۆنان.. ناوەندێکی نوێ بۆ پێشوازی پەنابەران بنیاتدەنرێت

یۆنان.. ناوەندێکی نوێ بۆ پێشوازی پەنابەران بنیاتدەنرێت


7/12/2020 18:54:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لەرێوڕەسمێکدا  یاداشتێکی نوێی تایبەت بەهاوکاریی نێوان یەکێتی ئەوروپاو یۆنان، لەلایەن نۆتیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان و خاتوو ئیلڤا جوهانسوون کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ ئیمزاکرا، یاداشتەکە تایبەتە بەبنیاتنانی ناوەندێكی میوانداریی (كەمپ)شایستە لە دورگەی لێسڤۆس، بۆ ئەو کۆچەرانەی روو لەدوورگەکە دەکەن.

دوای ئیمزاکردنی یاداشتەکە، وەزیری کۆچ و پەنابەران لەلێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنکاران وتی: پاش رەزامەندی کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیری یۆنان و  ئۆرسۆلا فۆندیر لاین سەرۆکی کۆمسیاری باڵای ئەوروپا، هەموو هەوڵەکان خرانەگەڕ تاوەکو هاوکارییەکانی نێوانمان بچنەبواری جێبەجێکردنەوە، لەیەکەم هەنگاویشدا ناوەندێكی تایبەت بەمیوانداریی شایستەو نموونەیی لەلێسڤۆس بنیاتدەنرێت کەتایبەت دەبێت بەپێشوازیی لەو کۆچەرانەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەهەر هۆکارێک بێت روو لەدوورگەکانی باشووری یۆنان دەکەن....

ئەوەشی روونکرەوە کە بنیاتنانی ئەو سەنتەرە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی درووشمی هاوبەشی "نا بۆ هاتنی کۆچەرانی زیاتر بۆ مۆریا"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ تەواو بوونی پڕۆژەکەدا، هەموو کەمپە کاتییەکان لەناوچەکەدا بۆ هەمیشەیی دائەخرێن و تەنیا لەو ناوەندەوە چاودێری وردی هاتنی پەنابەران و بارودۆخی ژیانیان دەکرێت.

هاوکات هیواشی خواست کەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، راگەیاندنی هاوبەشی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا بۆ بەرگرتن لەهاتنی لێشاوی کۆچەران بۆ تورکیا لەبیرنەکەن و پابەندبن بەهەموو  بڕگەکانییەوە.

بنیاتنانی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپاو یۆنان کۆکن لەسەر ئەوەی گوشارەکانیان لەسەر تورکیا زیاتر بکەن بۆ ئەەی رێگری لەپەڕینەوەی کۆچەرانی نایاسایی بکات بۆ یۆنان، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی رابردوودا یاداشتێکی لێک تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان کۆمسیاری باڵاییەکێتی ئەوروپاو یۆنان و تورکیادا بەناوی نا بۆ هاتنی لێشاوی زیاتری پەنابەران بۆ دوورگەکانی یۆنان ئیمزا کراوە.

لەلایەکی ترەوەو  پەیوەست بەرێگرتن لەتەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆنا، ستێلیۆس پێتساس وتەبێژ بەناوی حکومەتی ئەسینا ئاشکرایکرد،خوێندنگەو چێشتخانەو یانەکانی شەوانەو یاریگەو چالاکییە وەرزشییەکان لەسەرتاسەری یۆناندا تاکو رۆژی ٧ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بەداخراوی دەمێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و دانیشتووانی یۆنان کرد پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ببن.... 

هاوکات پۆلیسی یۆنان بڵاویکرەوە، لەئەسینای پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دەوروبەر لێپێچینەوەیان لە٣٧٤ کەس کردووە کە سەرپێچی رێنماییەکانی تایبەت بەکۆرۆنایان کردووە، لەوانەش ١٣٥ کەسیان دەستگیرکراوون، پۆلیس هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەشی گەڕانەوە بۆ ئەوەی بێ مۆڵەت و پەیوەست بوون بەرێنماییەکانی تەندروستییەوە بەکۆمەڵ لەشوێنە گشتییەکاندا کۆبوونەتەوە.

PUKmedia شۆڕش حەمید/ ئەسینا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه‌ و بودجه‌ له‌به‌غدایه‌

  • image04
  • سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا

  • image04
  • دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان

  • image04
  • دوای شێواندنی ئارامگه‌ی محه‌مه‌دی ماملێ پاكده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • چین.. شارێك له‌سه‌هۆڵ دروستده‌كرێت

  • image04
  • تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات

  • image04
  • لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران

  • image04
  • سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت


                                           

بەسەرپەرشتی یەکێتی وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین بەرێوەچوو


بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد 

بەسەر...


  یۆنان.. ناوەندێکی نوێ بۆ پێشوازی پەنابەران بنیاتدەنرێت
  بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداری له‌ بانگه‌شه‌و پشتیوانی دیجیتاڵی، دیجیتاڵ ئه‌دڤۆكه‌یسی كرد
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

فەرەنسا.. رێوشوێنی نوێ بۆ بەڕەنگاری کۆرۆنا دەگیرێتەبەر

دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...


  سلێمانی.. گه‌نجێك دڵی منداڵه‌ ئاواره‌كان خۆش ده‌كات
  كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی كوردستانی نوێ


کاریکاتێر