riklam

گوڵدانی ژن

کتێب 01:28 PM - 2020-12-07
.

.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر نه‌رمین عوسمانه‌.

له‌م كتێبه‌دا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژن كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.

پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌ندار هۆمه‌ر شێخمووس نووسراوه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ مێژووی ڕۆڵی ژنان له‌ناو شۆڕشی نوێ و خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش فه‌رامۆشكراوه‌ و بایه‌خی پێنه‌دراوه‌. چونكه‌ هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ڕۆڵی ژنان له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌وره‌ و گرنگ بووه‌ له‌ناو خه‌باتی نهێنی ناو شار و زانكۆكان و هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆریی پێشمه‌رگه‌ی پیاو، باری به‌خێوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و منداڵ به‌ ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ژنان بووه‌.

شێخمووس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ی نه‌رمین عوسمان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی ڕۆڵی ژنانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ خه‌باتی شار و شاخدا.

ناوی كتێب/ گوڵدانی ژن

نووسینی/ نه‌رمین عوسمان

بابه‌ت/ چاوپێكه‌وتن

چاپ/ چاپی یه‌كه‌م2020

تیراژ/ 500 دانه‌

نرخ/ 5000 دینار

چاپخانه‌/ چاپخانه‌ كارۆ

ئه‌م كتێبه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئینستیتۆتی نارین بۆ توێژینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket