riklam

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی: له‌به‌ره‌ی گه‌ل بن و له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و موچه‌خۆران بن

ی.ن.ک‌‌ 09:44 PM - 2020-12-05
.

.


بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی له‌سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدا ده‌بێت و به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌و پارێزه‌ری به‌دیھێنانی خواسته‌كانیان ده‌بێت

له‌ده‌باشان بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی خه‌باتی نوێی په‌رله‌مانی و داكۆكیكردن له‌ماف و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت موچه‌ی موچه‌خۆرانكراو ته‌ئكید له‌پێویستی خسته‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ باشتركردن ژیانی ھاووڵاتیان، بافڵ تاڵه‌بانی له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی و خراپی گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵك و ھه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته‌داراییه‌كانی ھه‌رێم و دابینكردنی قوتی خه‌ڵك به‌رچاو ڕوونیدایه‌ ئاماده‌بووان و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدا ده‌بێت و به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌و پارێزه‌ری به‌دیھێنانی خواسته‌كانیان ده‌بێت بۆئه‌وه‌ش له‌ عیراق ھه‌موو ھه‌وڵ و توانایه‌كمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ناردنی موچه‌ی ھه‌رێم و دابینكردنی مافه‌ داراییه‌كان و گه‌یشتن به‌لێكتێگه‌یشتنێك كه‌چیتر موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك فشاری سیاسی به‌كارنه‌ھێنرێت و نه‌كرێنه‌ ئامڕازو و دارده‌ست بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌سیاسییه‌كان، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ گه‌شبینی خۆی پیشاندا بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌و سه‌رخستنی ھه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان . له‌باره‌ی رۆڵ و ئه‌ركی خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌مڕۆدا ھاوسه‌رۆك فراكسیۆنی یه‌كێتی راسپارد له‌به‌ره‌ی گه‌ل و له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و موچه‌خۆران بن و ھه‌موو رێگاو فشارێكی مه‌ده‌نی و شارستانی بگرنه‌به‌ر بۆ داكۆكیردن له‌مافه‌كانیان و یه‌كێتییه‌كانیش وه‌ك ھه‌میشه‌ ئه‌بێت له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانییه‌وه‌بن .

ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بیروبۆچوونیان خسته‌ڕوو دووپاتی خواستی فراكسیۆنی یه‌كێتییان كرده‌وه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی خه‌ڵك و قوت و ژیان و گوزه‌رانی ھاووڵاتیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket