riklam

شێرپەنجە دەبێتە هیوا بۆ هێڤی

ژنان‌ 09:44 AM - 2020-12-05
.

.

ژنێکی کورد دوای ئەوەی توشی شێرپەنجە دەبێت، نەک هیوا لەدەست نادان بەڵکوو دەبێتە شیوەکار و بە تابلۆکانی هاوکاری نەخۆشخانەی هیوا دەکات و کارگەیەکی شیرینیش دادەمەزرێنێت.

هێڤی حسێن خانمە شێوەکارێکی شاری سلێمانییە، ئەم خانمە دوای ئەوەی توشی شیرپەنجە دەبێت، دەکەوێتە ژێر چارەسەری کیمیاوی، هیوا لەدەست نادات و لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا پرچەکانی دەبڕێت و دەیانکاتە فڵچەی شیوەکاری و ژمارەیەکی زۆر تابلۆی رەنگاوڕەنگ دروست دەکات و دوای زاڵ بون بەسەر شیرپەنجەدا لە پێشەنگایەکدا تابلۆکانی نمایش دەکات و داهاتی فرۆشتنی تابلۆکانی بۆ نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە تەرخان دەکات.

123830728_408778937175574_9129344142847461489_n.jpg

هێڤی لە ئێستادا بە دڵێکی پڕ لە هیواوە کارگەیەکی بچوکی دروستکردنی شیرینی بە ناوی هێڤی هەورامی دامەزراندوەو ٣٠ جۆری جیاوازی شیرینی و بسکیت و کێک دروست دەکات، وێڕای ئەمەش هێڤی دایکەو خاوەنی ٢ کچە.

لە وتەیەکیدا بۆ PUKmedia دەڵیت: من بۆ ئەوە کار ئەکەم ئامانجمە ئەم کارگەیە بکەمە براندێک وکارگەیەکی گەورە لە داهاتودا ، تا بتوانم چەند ژنێک بخەمە سەر کار.

کارگە بچوکەکەی هێڤی لەشاری سپی-ە ،دوکانی ژمارە-٣٦ لە شاری سلێمانی.

PUKmedia تایبەت

 

72481983_138510634202407_1074464357758271488_o.jpg

received_2593374374308641.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket