لاهور شیخ جەنگی بۆ هاووڵاتیان: لەگەڵ داوا رەواکانتانم و پشتیوانتانم
کوردستان 04:38 PM - 2020-12-03.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا بە هاوڵاتیانی کوردستان دەڵێت ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م و چیتر قبوڵناکەین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێن بە قوربانی گەندەڵی.
دەقی پەیامی لاهور شێخ جەنگی......................
لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م. وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان.
له ئێستادا كه ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌كانی كوردستان، به‌ده‌ست دواكه‌وتنی مووچه و خراپبوونی ئاستی ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایی و توڕه‌یی په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌موو هه‌وڵه‌كانم چڕ كردۆته‌وه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی مووچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان. له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆكانی دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌رخان كرا بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و هه‌ژارییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوخه‌میی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه و ئێش و ئازاری مووچه خۆر و مافخوراوه‌كانی كوردستان، و جارێكی تر به‌ڵێنی دا، و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ مووچه خۆرانی گه‌له‌كه‌مان سه‌رف بكات.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخی خراپی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، له‌م وه‌رزی سه‌رما و بێ مووچه‌ییه‌دا، داوامان كرد چاره‌سه‌رێكی بنچینه‌یی بكرێ بۆ كێشه‌ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ١٢ی ٢٠٢٠ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان له‌و پێشنیاره كرد. دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و هه‌موو مووچه خۆرانی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی ٢٠٢١ دا جێگیر بكرێت و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت.
لێره‌شه‌وه، دوای ئه‌و پشوو درێژییه بێ وێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێكی تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین.
ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنی و له چوارچێوه‌ی خۆی دا ئه‌نجامی بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاكییه‌كانتان ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به كاسبكار و ئه‌و جووڵه كه‌مه‌ی له بازاڕه‌كاندا ماوه. با هاونیشتمانییان له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون.
هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی رابردوومان، و ئه‌و به‌هایانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و نوێ كراوه‌ته‌وه، شاهید و هانده‌رن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك و داوا حه‌ق و ره‌واكانیان بووین. ئێستاش هه‌مان بیر و باوه‌ڕ درێژه پێ ده‌ده‌ین، و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بڕیار و سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌بووه و نابێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27