riklam

دارتاشێک کەلوپەلی کەلەپوری دروستدەکات

هەمەرەنگ 04:29 PM - 2020-12-03
.

.

وەستا کوردۆ عەبدولڵا ماوەی ٤۰ ساڵە کاری دارتاشی دەکات و تاکوو ئێستاش بەردەوامە لەکارەکەی، بەهۆی زۆری کارگەی دارتاشیەوە کاری دارتاشی لەشاری کۆیە کەم بۆتەوەو لەئێستادا هەڵساوە بەدروستکردنی  کەلوپەلی سەردەمی کۆن وەک ڕەشماڵ ـ جەنجاڕ ـ داس ـ کەنتۆر ـ گۆزەو جۆرەها کەلوپەلی کوردەواری سەردەمی کۆن .

وەک خۆی بە PUKmediaی ڕاگەیاند: من لەدوکانەکەم ئەم کەلوپەلانە دروست دەکەم لەماڵەوە نمایشیان دەکەم چونکە شوێنێکی تایبەتم نیە، هەر لەمنداڵیەوە خولیاو ئارەزووی دارتاشیم هەبووە بەهۆی کەمی کاری دارتاشیەوە هەڵساوم بەدروست کردنی ئەم کەل وپەلانە و ماڵەکەشم کردۆتە پێشەنگایەکی هەمیشەیی بۆهەرکارێک ماوەی دوو ڕۆژی پێدەچێت و کارەکانم بچوکن ،لەماڵەکەشم خەڵکانێکی زۆریش سەردانم دەکەن.

وتیشی تاک و ئێستاش دوو پێشانگام کردۆتەوە لەشاری کۆیەو بەردەوامم لەدروست کردنی کەل وپەلی کوردەواری.

PUKmedia کاوە عەبدولڵا

٤.jpg

٠.jpg

٦٥.jpg

٩.jpg

٦.jpg

٨.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket