riklam

په‌یكه‌ری دادپه‌روه‌ری به‌ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌به‌خشرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:39 PM - 2020-12-02
.

.

وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی له‌كایه‌ی سیاسی و وه‌ك ژنه‌ پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رێكی دێرین و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و خۆشه‌ویستی و په‌یكه‌رێك كه‌ گوزارشت له‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات به‌خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د ده‌به‌خشرێت.

ئه‌مڕۆ 2-12-2020، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك)، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی ‌1ی رێكخستنی سلێمانی، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنانی تایبه‌ت به‌خاتوو هێرۆ، سه‌ردانیان كردبوو.

له‌و دیداره‌دا، وه‌فده‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ند، ئاماژه‌یان به‌ رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی هێرۆخان كرد له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و تێكۆشاندا، ڕایانگه‌یاند، وه‌ك وه‌فایه‌ك و بۆ رێزگرتن له‌خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌شی له‌كایه‌ جیاجیاكاندا و به‌تایبه‌ت وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و له‌ په‌روه‌رده‌كردنی كادیری به‌ ئه‌مه‌ك و دڵسۆزیی بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی، هاتووین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و خۆشه‌ویستی و په‌یكه‌رێك كه‌ گوزارشت له‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات به‌خاتوو هێرۆ ببه‌خشین.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، خاتوو شاناز سوپاسگوزاری خۆی و خاتوو هێرۆ-ی بۆ ئه‌و ڕێزلێنانانه‌ پێڕاگه‌یاندن و پشتیوانی خۆشی بۆ كادران و ژنانی مه‌ڵبه‌ند دووپاتكرده‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket