riklam

سەد خۆزگە

بابەتی گۆڕاو 01:17 PM - 2020-12-02
.

.

سەد خۆزگە

* کوردۆ: کە نوێنەری حکومەتی ھەرێم باسی وەزعی کوردستان بۆ جەریدەیەکی ئەمریکی ئەکات، لە دڵی خۆمدا ئەڵێم سەد خۆزگە منیش کورد بومایە.

* زمناکۆ: ھەموو جارێ کە یادی راپەڕین ئەکرێتەوە ئەکێشم بە رانی خۆما ئەڵێم سەد خۆزگە ئەو رۆژە رادیۆکەمان پیلی تیا نەبوایە.

* ژن: کە شیعرە رۆمانسییەکانی باوکی مناڵەکان ئەخوێنمەوە ئەڵێم سەد خۆزگەم بە ژنەکەی.

* مێرد: کە رەسمی دایکی مناڵەکان لە ئینستاگرامدا ئەبینم ئەڵێم سەد خۆزگە ژنی من بوایە.

* ئەمنە سوورەکە: ھەرکاتێک بیرەوەرییەکانی سجنی ئاکرێم بۆ ئەخوێننەوە ئەڵێم کورە سەد خۆزگەم بە جارانی خۆم.

* شێلم فرۆش: کە رانجرۆڤەرەکە بەلامدا گیڤە دەکات ئەقیڕێنم ئەڵێم سەد خۆزگە منیش لەشفرۆش بومایە.

* زۆپای نەوت: گوێم لە وەعدەکانـی وەزیری کارەبا گرت، ئاخ سەد خۆزگە و حەسادەت بە داری ماسیحە.

* کۆماریخواز: ھەورەبانەکەی حوکمڕانیی وڵات وات لێ ئەکات بڵێی سەد خۆزگەم بە زەمانی عەباسییەکان.

* سیل: کە کۆرۆنات گرت ئینجا ئەڵێت سەد خۆزگەم بە تۆ.

* جوگرافیا: ئەوەندە قۆڕ و بێ مەعنام پێویستە رۆژی سەد خۆزگە بە تەئریخەکەتان بخوازن.

* نەوت: خۆم ئەزانم ھەمووی خەتای منە، سەد خۆزگە دەرتان نەھێنامایە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket