riklam

نمایشی كاری دەستی بۆ 30 خانمی سلێمانی دەكرێتەوە

ژنان‌ 11:10 AM - 2020-12-02
.

.

ئەمڕۆ بەئامادەبونی قائیمقامی كۆیە و ژمارەیەك لەدەزگای حكومی وحزبی نمایشی كاری دەستی بۆ 30 خانمی سلێمانی كرایەوە.

سروە عوسمان سەرپەرشتیاری گروپی خەیاڵی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەم گروپە ماوەی دوو ساڵە كاردەكات و تایبەتە بەو خانمانەی كاری دەستی دروست دەكەن، كە زۆربەیان خوێندنیان تەواو كردووە و تاكو ئێستاش چەندین نمایشی لەم جۆرەی خانمانمان ئەنجام داوە. 

وتیشی: وابڕیارە لە هەموو شارو و شارۆچكەكانی كوردستان ئەم جۆرە نمایشانە ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی ئەو خانمانەی كاری دەستی دەزانن خۆیان بەژداربن و بەردەوامبن بۆئەوەی بژێوی خۆیان وداهاتێك یان هەبێت.

جێی ئاماژەیە پێشەنگاكە لەلایەن سەنتەری چالاكی گەنجان و تۆڕی چەتر بۆپەرەپێدان ئەنجام دراوە.

PUKmedia كاوە عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket