riklam

نادیه‌ موراد: كۆرۆنا رێژه‌ی بازرگانیكردنی به‌ ژنان زیادكردووه‌

ژنان‌ 05:25 PM - 2020-12-01
.

.

نادیه‌ موراد، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بازرگانیكردنی به‌ژنان و توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی زیادكردووه‌، و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژنانی خستۆته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه‌.

ژنه‌چالاكوانی كوردی ئێزیدی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، راشیگه‌یاندووه‌، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنه‌كان و كۆتوبه‌نده‌كانی گه‌شتیاری كه‌ حكومه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌پاندووییانه‌، به‌بێ مه‌به‌ست لێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ژنانی جیهان دروستكردووه‌.

ووتیشی: له‌و بارودۆخه‌دا له‌بری دانانی سنوورێك بۆ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و توندوتیژییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسی چه‌وساندنه‌وه‌ و دڕنده‌یی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سه‌ زۆر لاوازه‌كان دروستكردووه‌.

ده‌شڵێت: ئاشكرایه‌، گرژی و ئاڵۆزییه‌ نێوخۆییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا توندتر ده‌بن كه‌دۆخی ژیان و گوزه‌ران تێیاندا سه‌خت و قورسه‌، رێكاره‌كانی نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و مانه‌وه‌ له‌ماڵ، بارزگانیكردنی به‌مرۆڤه‌كان له‌ ژێرزه‌مین و شوێنه‌ دووره‌كان و دوور له‌چاوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی یاسا زیاد كردووه‌.

نادیه‌ موراد روونیشی ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌رده‌وام بوونی دۆخی كۆرۆنا، ئه‌و كه‌مه‌ پێداویستییه‌ی بۆ خۆپارێزی و راهێنانه‌وه‌ و فریاكه‌وتن دابینكراون زۆر به‌خێرایی نامێنن، سه‌رئه‌نجام، ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژنانی خستۆته‌ ژێرتاقیكردنه‌وه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا قورس بووه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژنان بتوانن ده‌ستیان بگات به‌ پاڵپشتی ده‌روونی و سه‌رپه‌رشتی ته‌ندروستی.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket