riklam

ھەلێرم و مەلێرم

بابەتی گۆڕاو 03:03 PM - 2020-12-01
.

.

ھەلێرم و مەلێرم

ھەلێــرم و مــەلێــرم
یــەک فلستان بۆ نانــێــرم
ژێردەستەی عالەمیش بم
خـۆ بـە ئێـوە دەوێــرم
***
من خۆم لە سەگ سواڵ ئەکەم
سواڵی ماڵەو ماڵ ئەکەم
بۆ قاسە بەتاڵەکەم
لە کوێی بێنم بودجەی مۆڵ؟
قابیلە تلیاردێرم؟
***
گومرگ و قاچاغ و نەوت
داھاتی شێلم و جەوت
ھێشتا مەعاش پاشەکەوت؟
ئەی ئافەرین ھەولێرم
***
راستە لە جەبرا کۆڵم
چەند ساڵە ئەبڕی قۆڵم
بەڵام بەشی خۆم زۆڵم
کوڕی بەسرە و زوبێرم
***
لە مۆسکۆوە تا بەرلین
هی ئاشکرا و ژێر زەمین
ئەزانم خاوەنی چین
وەرە بۆتان بژمێرم
***
بۆ لەواقیع رائەکەی ؟
چەواشەکاریی تا کەی؟
ئاواش ئەبووی بە دوبەی!!
تڕحێو برای بێ خێرم
***
خۆتم لێ مەکە بە شت
لاچۆ، بڕۆ، کشە، خت
ریفراندۆمەکەشتان فت
بە میستەرتان ئەسپێرم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket