riklam

هه‌ولێر.. گۆڕی نادیاری ئه‌و كچ و ژنانه‌ به‌سه‌ركرایه‌وه‌ كه‌قوربانی ده‌ستی توندوتیژین

ژنان‌ 09:23 PM - 2020-11-28
.

.

له‌‌ چوارچێوه‌‌ی چالاكیه‌‌كانی ھه‌‌ڵمه‌‌تی به‌‌ره‌‌نگاربوونه‌‌وه‌‌ی تووندوتیژی دژ به‌‌ ژنان و كچان، پێش نیوه‌‌رۆی رۆژی شه‌‌ممه‌‌ 28-11-2020، فریال عه‌بدوڵڵا‌ ئه‌‌ندامی سه‌‌ركردایه‌‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌ ھه‌‌رێمایه‌‌تیه‌‌كانی (ی ن ك)، به‌‌یاوه‌‌ری د.رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مه‌‌ڵبه‌‌ندی 3 ی رێكخستنی ھه‌‌ولێر و ژماره‌‌یه‌‌كی به‌‌رچاو له‌‌كادیرانی بۆرد و رێكخستنه‌‌كانی ھه‌‌ولێر له‌‌گۆرستانی گه‌‌وره‌‌ی كه‌‌سنه‌‌زان سه‌‌ردانی گۆری نادیاری ژماره‌‌یه‌‌ك له‌‌ كچان و ژنانیان كرد كه‌‌ له‌‌ ئه‌‌نجامی توندوتیژی بوونه‌‌ته‌‌ قوربانی.

له‌‌سه‌‌ر گۆری نادیار و بۆ ناونیشانی قوربانیانی تووندوتیژی  فریال عه‌بدوڵڵا‌ ته‌‌ئكیدیكرده‌‌وه‌‌ كه‌‌ (ی. ن. ك) ھه‌‌میشه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ ژیان و ئازادی ژنان و كچان بووه‌‌، پشتگیری له‌‌ ماف و داخوازیه‌‌ره‌‌واكانیان كردووه‌‌، ھاوكات دژی ھه‌‌موو جۆره‌‌ تووندڤوتیژیه‌‌ك بووه‌‌ كه‌‌ به‌‌رامبه‌‌ر ژنان و كچان به‌‌كاربھێنرێت، باشترین نموونه‌‌ش ئه‌‌وه‌‌یه‌‌ كه‌‌ (ی. ن. ك) له‌‌ قۆناغه‌‌كانی خه‌‌باتی شاخ و شار و دبلۆماسیش جێگه‌‌ و پێگه‌‌یه‌‌كی دیاری به‌‌ ژنان و كچان داوه‌‌، ھه‌‌رده‌‌م رێژه‌‌یه‌‌كی به‌‌رچاو  له‌ئه‌‌رك و به‌‌رپرسیاریه‌‌تی و به‌‌رێوه‌‌بردنی ئۆرگانه‌‌كانی به‌‌ژنان به‌‌خشیووه‌‌.

له‌‌ به‌‌شێكی تری قسه‌‌كانیدا،  فریال عه‌بدوڵڵا‌ وێڕای سه‌‌ردانوواندن له‌‌به‌‌رده‌‌م گۆری بێ ناونیشانی ژنانی قوربانی تووند وتیژی ئاماژه‌‌ی به‌‌وه‌‌دا كه‌‌ (ی. ن. ك) خۆی به‌‌ داكۆكیكاری ھه‌‌موو ژنان ده‌‌زانێت، به‌‌رده‌‌وام ده‌‌بین له‌‌ ھه‌‌وڵدان بۆ بنه‌‌بڕ كردنی بیری تووندره‌‌وی و تووند وتیژی دژ به‌‌ژنان له‌‌ ھه‌‌ركوێیه‌‌ك بێت.

PUKmedia هێمن مامره‌ش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket