به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی كه تایبه‌ته به‌كۆرۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رگری دژی كۆڕۆنا زۆر له‌وه زیاتر ده‌مێنێته‌وه كه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه.
د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن له سلێمانی كه تایبه‌ته به‌كۆڕۆنا رایگه‌یاند،له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆڕۆنا زانایان وایان ده‌زانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون زوو تووشی كۆڕۆنا ده‌بنه‌وه، چونكه دژه‌ته‌نه‌كانیان له خوێندا نامێنێ(دژه‌ته‌نی IgG)، به‌ڵام ئێستا هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌رگری دژی كۆڕۆنا ته‌نها وابه‌سته نیه به‌و دژه‌ته‌نانه به‌ڵكو سیسته‌می به‌رگری هه‌ندێ خانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه پێیان ده‌وترێت (خانه بیره‌وه‌ریه‌كان Memory cells) كه فه‌رمانیان ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌یه كه پێشتر هێرشیان كردۆته سه‌ر جه‌سته، به‌مه‌ش له‌ش زووتر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌ناو ده‌بات.
وتیشی: زۆر توێژینه‌وه له زانكۆكانی ئوسترالیا و ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه خانه B-Cell ه‌كانی تایبه‌ت به‌رگری به‌لایه‌نی كه‌میه‌وه تا 8 مانگ ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه نوێكان له زانكۆكانی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا و ووهان له چین ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه خانه T CELL ه‌كانی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی خانه تووشبوه‌كانی جه‌سته تا 9 مانگیش دوای تووشبونی یه‌كه‌م له‌جه‌سته‌ی تووشبوه‌كان ماوه، به‌مه‌ش به‌لایه‌نی كه‌میه‌وه تا ئه‌وكاته پارێزراو ده‌بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تا ئێستا زیاتر له 60 ملیۆن كه‌س له جیهاندا تووشی كۆڕۆنا بوون، به‌ڵام ته‌نها 26 حاڵه‌تی دووباره تووشبونه‌وه تۆمار كراوه، بۆیه ده‌ڵێین دوباره تووشبونه‌وه زۆر ده‌گمه‌نه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای تووشبونیان به ڤایرۆسه‌كه به‌رگری دروست ده‌كه‌ن، كه‌واته به‌رگری دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌وانه‌یه تا ساڵێك بمێنێته‌وه دوای یه‌كه‌م تووشبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دوای چاكبونه‌وه له كۆڕۆنا دیسان نیشانه‌كانیان لێ ده‌رئه‌كه‌وێته‌وه پێویسته دیسان له ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆر چاره‌سه‌ر وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانیان لێ خراپتر نه‌بێت.
PUKmedia له فه‌یسبوكی د.داهات حه‌وێزی وه‌رگیراوه
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
دڵه‌ڕاوكێی خوێندكار
هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
قادر عه‌زیز: یه‌كێتی درێغی ناكات به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئایینی
نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک
پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...