riklam

نازانم بۆچی؟

بابەتی گۆڕاو 01:22 PM - 2020-11-28
.

.

نازانم بۆچی؟

* یارۆ فکری زۆر پیسە، نازانم بۆچی مێشی پێوە نانیشێتەوە؟

* گوێی حکومەت یەکجار گرانە، نازانم بۆچی رەقابەی تیجاری غەرامەی ناکات؟

* خۆ منیش دەنگم تا بڵێی ناخۆشە، نازانم بۆچی کچان رەسمم لە گەلدا ناگرن؟

* عیراق دەمێکە شێرپەنجەی گەندەڵیی تووش بووە، نازانم بۆچی نایبەن بۆ نەخۆشخانەی ھیوا؟

* خاڵم فڕی بەسەر جمهورییەتەوە نییە، نازانم بۆچی نایکەن بە راوێژکار لە پەڕلەمان؟

* فەقیرە لە دوو ھەزار و سێوە کوردایەتی ئەکات، نازانم بۆچی کاندیدی ناکەن بۆ وەزیری؟

* گۆرانی شاعیریش سامانێکی نیشتمانییە، نازانم بۆچی نایفرۆشن بە تورکیا؟

* نازانم بۆچی زوو زوو زەختم دا ئەبەزێت، خۆ رەسمی مەسئولێکیشم لەژوورەکەمدا ھەڵواسیوە؟

* میوانە ئەجنەبییەکەمان کە وەزعی شاری بینی وتی نازانم بۆچی کووژەکەیەکی شین ناکەن بە ناوچەوانییەوە؟

* سەللاجەکەمان عەشتەبای تیا نییە، نازانم بۆچی باوکم ناھێڵێ جوچکی تیا بەخێو بکەم؟

* خۆیان لە من باشترن ئەزانن سیاسەتەکەیان قۆڕە، نازانم بۆچی عەمەلیاتی ناکەن؟

* ئەمریکییەکان بەخوێی چێشتیش ناگەنەوە بە کورد، نازانم بۆچی مردووەکانی ئەوانیش دەنگ ئەدەن؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket