riklam

گێچەڵ و توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێم كەمی كردووە

ژنان‌ 12:30 PM - 2020-11-28
.

.

رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێم كەمی كردووە بەشیوەیەك ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، 25 حاڵەتی كوشتن و 42 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنان كەمیان كردووە، ئەندامێكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان، لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەت جدیتر كار لەسەر كەیسەكانی توندوتیژی بكات و پەرلەمانیش یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەموار بكاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رووی یاساییەوە كێشەكان چارەسەر بكرێن.

بەپێی نوێترین ئاماری توندوتیژییەكان دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان، كە لە بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و ئامار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەست PUKmedia كەوتووە، تەنها لە 9 مانگی ساڵی 2020دا حەوت ژن كوژراون و 18 ژن خۆیان كوشتووە و 33 ژن خۆیان سووتانووە، 6 هەزار و 317 سكاڵا تۆماركراون و 51 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسیش تۆماركراون.

لە 9 مانگی ساڵی 2019 شدا 29 ژن كوژراون و 47 ژن خۆیان كوشتووە و 81 ژن خۆیان سووتانووە و 8 هەزار و 911 سكاڵا تۆماركراون، 93 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسیش تۆماركراون، بەمەش جیاوازییەكی بەرچاو هەیە لە توندوتیژییەكانی دژی ژنان لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا.

لەوبارەیەوە شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان، لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەمساڵدا بە گشتی ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان روو لە دابەزین بوون بەڵام، هۆكار زۆرن بۆ ئەوە، راستە بنكەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەو ئامارەیان لەبەردەستدایە بەڵام، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی ئامارەكان بە تەواوی نەگەنە بنكەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان یاخود ئەو شوێنانەی لە تەواوی دونیادا كار لەسەر رێژەكانی توندوتیژی دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە 9 مانگی ساڵی 2020 دا بە بەراورد بە 9 مانگی ساڵی 2019، 25 حاڵەتی كوشتنی ژنان كەمی كردووە، 29 حاڵەتی خۆكوشتن كەمی كردووە، 88 حاڵەتی خۆسوتان و 2 هەزار و 549 سكاڵا و 42 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی كەمیان كردووە.

شادی نەوزاد وتیشی: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان جدیتر كار لەسەر كەیسەكانی توندوتیژی بكات چونكە، رۆژانە گوێبیستی كەیسی نوێ دەبینەوە و لەمساڵدا چەند كەیسێكی دڵتەزێن چوونەتە ناو داتاكانەوە، بۆیە پێویستە حكومەن چڕتر كار لەسەر كەیسەكان بكات و توانای ماددی رێكخراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرز بكاتەوە.

راشیگەیاند: ئەوەی لە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستانە ئەوەیە كە لە وەرزی نوێی یاساداناندا یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ئەو خاڵانەی پێویستیان بە لێكۆڵینەوە و چارەسەر و هەمواركردنەوە هەیە پێداچوونەوەیان بۆ بكرێت و هەموار بكرێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رووی یاساییەوە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

PUKmedia ژینەر محەمەد

نوێترین ئاماری توندوتیژییەكان دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان:

86.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket