riklam

بەوێنە .. لاهور شێخ جەنگی سەردانی گڵكۆی مەحمود بێسەری دەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:09 PM - 2020-11-27
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی گڵكۆی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود  بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سكرتاریەتی سكرتێری گشتی ی.ن.ك -ی كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆكەی دانا ، جگە لە هاوسەرۆكی ی.ن.ك ژمارەیەكی زۆر  لەكەسوكار و هاوڕێی و هاوسەنگەرانی سەردانی گڵكۆی لیوا مەحمود بێسەرییان كرد و تاجەگوڵینەیان دانا.

لیوا مەحمود بێسەری دوای تووشبوونی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژی یەك شەممە رابردوو كۆچی دوایی كرد , لیوا مەحمود بێسەری پێشمەرگە و فەرماندەیەكی بەدسپلینی سەربازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو ، لەبەرامبەر  هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكدا پێیسپێردرابێت ، دڵسۆزانەو لێبڕاوانە ئەركەكانی سەرشانی  جێبەجێكردووە  و لەتەمەنی لێپرسراوێتیشی وەك فەرماندەی لیوای سكرتاریەتی سكرتێری گشتی ی.ن.ك ، فەرماندەیەكی دڵسۆزو بەئەمەك و سەرڕاستبووە كەنمونەی فەرماندەو پێشمەرگەو لێپرسراوبوو.

PUKmedia تایبەت

 

127677880_787966065093850_8105802753773508440_n.jpg

127617523_195096078843424_4122000658610693289_n.jpg

127651367_720788108827308_8693128857236700630_n.jpg

127677880_787966065093850_8105802753773508440_n.jpg

127704907_1160664944329185_121663014182330624_n.jpg

127722791_294674081859330_6099229790652676789_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket