25 ی نۆڤه‌مبه‌رو بریاری
ژنان 01:10 PM - 2020-11-26.
خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو ته‌وه‌ره جیاوازه ( ژنان و كچانن ) له چه‌ندین ڕووی له‌یه‌ك چووه‌وه كه هه‌مان به‌رجه‌سته‌كردنی ( ئاشتی و ئاسایش و سه‌لامه‌تی یه بۆ ژنان و كچان)، ئه‌م دوو ته‌وه‌ره به‌یه‌كه‌وه‌و به‌جیا هه‌مان ئه‌و داخوازییه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هاوده‌نگن له‌سه‌ری و به یاساكراون، له پێناو ڕاگرتنی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك كه ئاراسته‌ی ژن ده‌كرێت، یان پێشێلی مافه‌كانیان ده‌كرێت جا له‌هه‌رچوارچێوه‌یه‌كدا بێت، هێشتا ئاماره‌كان له‌باره‌ی توندوتیژی و جۆره‌كانی له هه‌ڵكشاندان.
ته‌نانه‌ت یاساش نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست بێت، له‌هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی بڕیاری ژماره ( 1325)، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو دابین كردنی ژیانێكی شایسته به‌ژنان، دوای تاوتوێكردنی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی زۆرێك له وڵاتانی گرتۆته‌وه به هۆكاری جه‌نگ یان ناكۆكی سیاسی ناچار بووه به ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر ئه‌م بریاره تایبه‌ت بێت به‌و ولاتانه‌ی كه هێشتا له ناكۆكی سیاسی و ململانێ ی سیاسیدان یان له جه‌نگدان ئه‌وا عێراقیش به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ژێر ئه‌م كاریگه‌ریه‌دان الزام كراون به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
كه‌وایه 25 نۆڤه‌مبه‌رو بڕیاری 1325 كه هه‌ریه‌كه‌یان له دوو سه‌رچاوه‌ی جیاواز به‌ڵام بۆ یه‌ك مه‌به‌ست و له پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست به‌تایبه‌تیش پاراستنی ئیمتیازات و مافه‌كانی ژنان و كچان داڕیژراوه .
نه‌ك ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌م 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی یه چالاكی و گفتوگۆی كراوه به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ت و حیزبه‌كان هاوشانی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زۆرترین رۆڵی خۆیان له كۆمه‌ڵیك چالاكی دووباره به‌رجه‌سته بكه‌ن به‌بێ پێداچوونه‌وه به كارنامه‌ی خۆیان زۆر دووه له‌وه‌ی كه بتوانرێت داخوازیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و 25 ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌دیبهێنرێت.
له‌سه‌ر ئاستی حیزب كه‌مترین ژن رۆڵیان هه‌یه و به‌دیار ده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ بن، به‌هه‌مان شێوه كه‌مترین ژن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پۆستیان هه‌یه، پۆسته‌كانیش زۆركات له‌سه‌ر توانا‌و كه‌فائه‌ی كه‌سه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كراوه كه ئه‌مه دیسانه‌وه جۆرێكی تر له توندوتیژی یه به‌رامبه‌ر حه‌ق و مافی ژنان بێ ده‌نگبوون له ئاستیدا سته‌مه.
جۆره‌كانی توندوتیژی هه‌ر له جۆری ده‌رونیه‌وه تا لێدان و ده‌ستدرێژی و خێزانی جه‌سته‌ی و كوشتن و ئه‌لیكترۆنی رۆژ له دوای ڕۆژ له فراوان بوندایه، له خۆیدا ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یكی ترسناكه، نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه بڵین و كوشتن و ده‌ستدرێژی و توندوتیژی ببێته دیارده، سه‌ره‌تا حكومه‌ت دواتریش حیزب به‌و ئاراسته‌ی خاوه‌نی رێكخراوی ژنان و ئافره‌تان و خوشكان چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تین ده‌كرێت به‌رپرسیاری ئه‌وه بكرێن كه نه‌یانتوانیوه رۆڵیان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌ی خێزان و جێبه جێ كردنی بڕیاری 1325 هه‌وڵدان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ یاسا .
نوسینی / نسار مسته‌فا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27