riklam

شاره‌زوور.. هه‌ڵمه‌تی شانزه‌ ڕۆژ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندو تیژی دژ به‌ ژنان ده‌ستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 09:16 PM - 2020-11-25
.

.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25-11-2020 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٩ی ڕێكخستنی شاره‌زوور و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵمه‌تی شانزه‌ ڕۆژ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندو تیژی دژ به‌ ژنان ده‌ستی پێكرد.  

له‌وته‌یه‌كدا سه‌رتیپ عه‌لی ڕایگه‌یاند: وه‌كو له‌به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا هاتووه‌ ماوه‌ی 16 ڕۆژ چالاكی جۆراو جۆر ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی توندو تیژی دژ به‌ژنان.

وتیشی: پێویسته‌ ژنان ڕێزیان لێبگیرێت، و ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێبكا و ئه‌م كارانه‌ ته‌نها دروشم نه‌بێت و ده‌بێت كرداریشی له‌گه‌ڵ بێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : یه‌كێتی هه‌میشه‌ ده‌سپێشخه‌ر بووه‌ له‌ سود وه‌رگرتنی توانای ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیار و ئۆرگانه‌كانی تر ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرنگه‌ ژنان بۆخۆیان توانای خۆیان به‌ره‌و پێش به‌رن و به‌ئیراده‌وه‌ كار بكه‌ن و هه‌لی له‌باریان بۆ بره‌خسێنرێت ، و ئێمه‌ پێمان وایه‌ توندوتیژی بوونی هه‌یه‌ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌ی كار بكرێت كه‌م بكرێته‌وه‌ و ڕێی لێبگیرێت.


PUKmedia كۆسار مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket