riklam

رێكخراوه‌كانی ژنانی گه‌رمیان له‌ 25ی نۆڤه‌مبه‌ردا یاداشتێك ده‌ده‌نه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان

ژنان‌ 08:32 PM - 2020-11-25
.

.

ناوه‌ندی رێكخراوه‌كانی ژنانی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و  له‌ دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان یاداشتێكیان خسته‌ڕوو.
له‌ یاداشته‌كه‌دا رێكخراوه‌كانی ژنانی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی توندوتیژی و كوشتنی ژنانیان كرد داوایانكرد، تاوانبارانی كوشتنی ژنان به‌ سزا بگه‌یه‌نرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌ كه‌یسی ژنان بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكاری گشتی رۆڵ ببنێت له‌ كه‌یسه‌كانی ژناندا، داواشیانكرد، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ دانیشتنه‌كانی دادگایی كه‌یسی ژنان به‌شداربن.

لای خۆیه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتی، ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ توندی ئیدانه‌ی كوشتنی ژنان و توندوتیژی نواندن به‌رامبه‌ران ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ هاوكار بووین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ كار و چالاكییه‌كان له‌ پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ ژنان.

وتیشی، پشتیوانی له‌ داواكارییه‌كانتان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا توندوتیژی دژ به‌ ژنان و ئافره‌تانمان نه‌بێت و هاوكار و هه‌ماهه‌نگیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.

PUKmedia حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه‌- گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket