riklam

هۆڵێك بەناوی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:58 PM - 2020-11-25
.

.

لەپای هەوڵ و خزمەتەكانی لەكایەی سیاسی و وەك ژنە پێشمەرگە و میدیاكارو تێكۆشەرێكی دێرین و سەركردەیەكی سیاسی، بۆ رێزگرتن لەخزمەتی چەند ساڵەی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و پەروەردەكردنی كادیری بە ئەمەك و دڵسۆزیی بۆ گەشەپێدانی ڕێكخستنەكانی یەكێتی لەسنوری مەڵبەندەكەدا، ئەمڕۆ هۆڵی سەرەكی كۆبوونەوەكان لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی كرا بەناوی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو وێنەیەكی پڕشكۆی سەردەمی خەباتی سیاسی لەپیشانگە دەوڵەمەندەكەی هۆڵەكەداو لەبەرامبەر وێنەی رابەر و سەرۆك مام جەلال و حەپسەخانی نەقیب دانرا.

هۆڵی "دادە هێرۆ" لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی  سیاسی و بەئامادەبوونی جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی و شلێر شەهید غەفور ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك كەسایەتی و كادری پێشكەوتووی یەكێتی كرایەوە.

رێوڕەسمەكە، پانۆرامایەكی فۆتۆگرافی وێستگە دیارەكانی ژیان و خەباتی خاتوو هێرۆ و بەخشندەیی و هەڵوێستە مرۆییەكانی لەخۆگرتبوو، كە ببوە جێی سەرنج و تێڕامانی میوانان.

لێپرسراو و كادرانی مەڵبەند، كردنەوەی هۆڵی "دادە هێرۆ" لە بارەگای مەڵبەند بەهاندەرێكی گرنگ دەزانن بۆ جۆشدانی كادران و پەرەپێدانی ڕێكخستنەكانی یەكێتی و گەشەكردنیان بە هەمان رۆحیەتی كاركردنی خاتوو هێرۆ وە.

جێی باسە، كردنەوەی ئەم هۆڵە دەچێتەسەر كاروانی وەفاداری و رێزگرتنی یەكێتی، لە سەركردە ماندوونەناس و تێكۆشەرە دێرینەكان. 

دواتریش، جەزای سەید مجید لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی، چەپكە گوڵی رێزو وەفاداری پێشكەش بەخاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket