riklam

قوباد تاڵەبانی ناسنامە بۆ ژنانی بێ ناسنامە دەگەرێنێتەوە

ژنان‌ 07:21 PM - 2020-11-25
.

.

لەگەڵ دەستپێكی هەڵمەتی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتێژی دژ بەژنان لەهەرێمی كوردستان، وبەدیاریكراوی لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەردا.. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەسەردانێك بۆ سەر گۆری ژنانی بێ ناسنامە هیوایەكی لەگۆڕنراوی چەندین ساڵەی ژنانی باشووری  كوردستانی زیندوو كردەوە، كەئەوەش سنورداركردن ودواتریش بنبڕكردنی پرۆسە یەك لەدوای یەكەكانی قڕكردنی ژنانە لەژێر ناوی ناموس وشەرف پارێزیدا .

سەردانەكەی مامی بچووك،  هەر بریتی نەبوو لەچركاندنی چەند وێنەیەك لەسەر گۆری ئەو ژنانە بەڵكو،  هاوپێچ بوو لەگەڵ بەلێنێكی پێشوەختەشدا  بەبەكارهێنانی تەواوی دەسەڵاتە سیاسی ویاساكانی خۆی وەك جێگری سەرۆك وەزیران  بۆ بەسزاگەیاندنی  ژنكوژان ... ڕەنگە ئەم هەنگاوەی جێگری سەرۆك وەزیران لای هەندێك  كەس ولایەن تەنها وەكو بابەتێكی ریكلام وموزایەدەی سیاسی بەخوێنی ژنانی ستەملێكراوەوە خوێندنەوەی بۆ بكرێت  بەڵام، بێگومان بۆ ئێمەی ژنان خوێندنەوەكە جیاوازتر دەبێت وئۆمیدیشی لەسەر هەڵدەچنرێت ... ساڵانێكی زۆرە ژنانی بەناهەق كوژراوی بێ‌ ناو وناسنامە لەچاوەروانیدان كەی سیاسییەكان لەئاست خوێنی بەفیرۆچوویان بەئاگا بینەوە.. چونكە لەحەقیقەتدا ئازارو ناڵەی ئەوان دواجار ئازاری كۆی كۆمەڵگایە وهەر دلۆپە خوێنێكی بەناهەق ڕژاوی ئەوانیش  پەڵەیەكی ڕەشە بەنێو چاوی تەواوی میللەت ودەسەڵاتدارانیشەوە.

ئەوەی  قوباد تاڵەبانی لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەردا  كردی،  ئەگەر هیچ نەبێت دەكرێت بەهەنگاوێكی بوێرانەی كاریگەر ناوزەندی بكەین  كەزۆر لەكاربەدەستانی باڵای ئەم هەرێمە نەیانتوانی بیكەن نە لەڕابردوو،  ونەش لەئێستادا.. هەروەها كارێكی ئەستەم وعەیبەیەكی گەورەی سیاسی وكۆمەڵایەتیش نەدەبوو ئەگەر ئەركیان بكێشیایە وئەوەیان بكردایە كەمامی بچووك كردی.

ئێستاش ئەوەی ماوەتەوە جێبەجێكردنی بەلێنەكان، بەسزاگەیاندنی ژنكوژانە لەرێگای دەسەڵاتی یاسایی خۆی وكاراكردنی زیاتری رۆلی دامەزراوە یاساییەكان لەچۆنییەتی بنبڕكردنی دۆسییەی كوشتنی ژنان لەهەرێمی كوردستان... هەروەها لەهەموو ئەوانەش گرنتر ئەوەیە قوباد تاڵەبانی بەم هەنگاوەی (خۆی، نازناوەكەی، مێژوو وناسنامەی حزبەكەشی) سەرلەنوێ خستەوە بەر ئاڵەنگارێكی ئێجگار گەورەو سەختی كۆمەڵایەتییەوە،  كەسەرەتاكەی بەڕوبەڕوبونەوەیەكی جیاوازتر دەستپێدەكات، وكۆتایەكەشی بەتاچەند جێبەجێكردنی ئەو بەلێنانەی كەئەمرۆ لەسەر گۆری ژنانی بێ كەس وبێ‌ ناسنامەدا دووپاتێكی كردەوە.

دواجار لەسەر ئێمەی ژنان وكۆی كۆمەڵگاش پێویستە پشتیوانی تەواوی هەر هەوڵ وهەنگاوێكی بەكردار كراوبین كەكار لەسەر پاراستنی مرۆڤەكان بكات بەگشتی وجێدەستێكی جیاوازتر لەبەرهەمهێنانی كۆمەڵگایەكی دوور لەتوندوتیژی وژنكوژی بەجێبهێلیت. 

ئەڤین ئەحمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket