riklam

لەسەر گۆڕی دوو خوشكەكە رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بەژنان دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:05 PM - 2020-11-25
.

.

بەئامادەبوونی رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و رێبوار جاف ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی  ۱۲ چەمچەماڵ  بەبۆنەی رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنانەوە لەلایەن بەشی ژنانی مەڵبەندی (ی.ن.ك) چەمچەماڵەوە مەراسیمێكی لەگۆڕستانی چەمچەماڵ و لەسەر گۆڕی دوو خوشكەكە ئەنجامدرا .

لەمەراسیمەكەدا رێبوار جاف ئەندامی سەركردایەتی و مەڵبەندی رێكخستنی  ۱۲ی چەمچەماڵ  رایگەیاند:  هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بایەخ بەم رۆژە دەدات، ئێمەیش وەك مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی پاڵشتی تەواوی ژنان دەبین لەم سنورە.

هەر لەمەراسیمەكەدا لەلایەن رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و لێپرسراوی فەرمانگەكان و رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانان چەند وتارێك پێشكەشكرا.

 قائیمقامی چەمچەماڵ تیشكی خستەسەر گرنگیدان بەڕۆڵی ژنان لە كۆمەڵگەداو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دژ بەژنان، هاوكات پەنابردن بۆ دادگاو یاسا و روبەڕوكردنەوەی تۆمەتباران بەدادگا تاجە گوڵی ر لەسەر گڵكۆی دوو خوشكەكە دانرا .

PUKmedia عەدنان كەلهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket