سەرۆک کۆمار: ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەراندان
ژنان 03:06 PM - 2020-11-25.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١١/٢٥ بەبۆنەی "رۆژی جیھانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بانگھێشتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتيريس، سه‌باره‌ت به راگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
لە پەیامێکدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كهمکردنهوهی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
"سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتيريس ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به راگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا.
له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ژنانی عێراق به‌ده‌ست لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكار بین له یارمه‌تیدانیان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه، ئابووری عێراق وه‌كو وڵاتێكی تازه گەشەکردوو كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ی زیاتر به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌م هۆیهوە زۆرینه‌ی ژنان سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ململانێ ناوخۆیه‌كانیش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیشیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویسته تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئیشكه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه ئاوڕ له كه‌مپی ئاواره‌كانیش بده‌نه‌وه كه زۆرینه‌یان ژنن.
هه‌ر لێره‌وه ده‌ڵێم كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتەوە، ئاسه‌واره خراپه‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر عێراقه‌وه زیاتر ده‌رکه‌وتووه، لێره‌دا پێویستمان به هەوڵ و هاوکارییە له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م تهنگژەیە به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ژنانی عێراق تایبه‌تی.
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق"
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26