riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی ھاوكاری سەرسەختی ژنان دەبێت

ی.ن.ک‌‌ 01:57 PM - 2020-11-25
.

.

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ژنان بەشێكی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی كایەكانی ژیانی كۆمەڵگای كوردەوارین و لە مام-یشەوە فێربووین، رێز لە مافەكانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داكۆكیكارە سەرسەختەكانبین لە دۆسێیەكانی ژنان .

دەقی پەیامەكە:

ژنان بەشێكی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی كایەكانی ژیانی كۆمەڵگای كوردەوارین .

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەك ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوكاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەكانی ژنان.

لە مامیشەوە فێربووین، ڕێز لە مافەكانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داكۆكیكارە سەرسەختەكانبین لە دۆسێیەكانی ژنان .

بەندەش دژی جیاوازی ڕەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواكارییەكانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی  خواست و مافە خوراوەكانتان دەبم، وە ھەموو ھەوڵێكیش دەخەمە گەڕ لەپێناو رێگرتن لەھەر توندوتیژییەك، بەھەر پاساوێك كە بەرامبەر ژنان بكرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و ڕێگربێت لەپێشكەوتنەكانیان، ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاكانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەكانیان.

بافڵ تاڵەبانی 

ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket