riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌سه‌ڵاتم بۆ سزادانی ژنكوژان به‌كارده‌هێنم

ژنان‌ 01:51 PM - 2020-11-25
.

.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ 10 مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 8 هه‌زار ژن توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك له‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند وتیژی دژی ژنان نووسیویه‌تی: له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 8 هه‌زار ژن  توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و زیاتر له‌ 6 هه‌زار سكاڵای توندوتیژی لای حكومه‌ت تۆمار كراوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی توانیویانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بۆ نزیكه‌ی چوار هه‌زار حاڵه‌ت بكه‌ن و دۆسیه‌كان بخه‌نه‌ به‌رده‌م دادگا.

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی خۆی بۆ ده‌ستگیركردن و سزادانی ژنكوژان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ توندوتیژی دژی ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌كار ده‌هێنێت.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر ھه‌ر یه‌كێكمان دژ به‌ توندوتیژی و نایه‌كسانیی جێنده‌ریی بوه‌ستینه‌وه‌ و ھه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ھێنانه‌دی ھاوسه‌نگی جێنده‌ری له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket