riklam

حاڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان روو لەزیاد بوونە

ژنان‌ 01:39 PM - 2020-11-25
.

.

25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، لەو چوارچێوەیەشدا ساڵانە لەكوردستان رێكخراوەكانی ژنان چەندین كار و چالاكی رێكدەخەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی ئەو توندو تیژیانەی لە كوردستان رووبەرووی ژنان دەبێتەوە.

ئەمساڵیش لە كوردستان ھەڵمەتێكی 16 رۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەنرا، لەشاری سلێمانی-یش، زیاتر لە 35 رێكخراوی كوردستان و عیراق و جیھان لەژێر دروشمی (ھەوڵەكانمان یەكدەخەین بۆ رێگریكردن لە كوشتن لەژێر ناوی شەرەف) چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا، بریاریشە لەماوەی ئەم 16 رۆژە بۆ زیاتر ھۆشیار كردنەوەی گۆمەڵگا لەلایەن رێكخراوەكانی ژنانەوە چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەرێوەبچن.

بەوتەی بەشێك لە رێكخراوەكانی ژنان رۆژبەرۆژ حاڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان روو لە زیاد بوون دەكات، قەیرانی دارای و بۆ ئەمساڵیش ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ھۆكاری سەرەكی دەزانن لە زیاد بوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان.

شۆخ محمەد لە رێكخراوی وادی بۆ PUKmedia دوا و وتی: رەوشی ژنان لە ھەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی باشدا نییە و ھەموو ھەفتەیەك چ بە لێدان بێت یاخود بە كوشتن بێت توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و كچان دەكرێت لە ھەرێمی كوردستان.

وتیشی: ئامارەكانی توندوتیژی رۆژبەرۆژ روو لە بەرزبوونەوە دەكەن مەترسین بۆ ئێستای ھەرێمی كوردستان بەتایبەت لەكاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاتی كەرەنتینە كردن ئەتوانین بڵێن حاڵەتەكان زیادی كرد چونكە لەو كاتەدا حاڵەتەكان نەدەگەشتنە بەرێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی نان و بەرێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس.

شۆخ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەك رێكخراوەكان لەماوەی ئەم 16 رۆژەدا ھۆشیاری خۆمان دەگەیەنن تاوەكو زیاتر كاربكەن حاڵەتەكانی توندوتیژی كەم بكەینەوە.

لای خۆشییەوە دڵسۆز زەنگەنە ئەندام لە گرووپی ژیان بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژبەرۆژ توندوتیژی بەرەو زیاد بوون دەروات، چەند ھۆكارێك ھەیە بۆ زیاد بوونی حاڵەتەكان كە خۆیان لە قەیرانی دارایی و ئابوری و قەیرانی سیاسی قەیرانی كۆمەڵایەتی دەبینێتەوە، لە ھەرێمی كوردستانیش ئەو كۆمەڵە قەیرانەمان ھەیە ئەوەش دۆخێكی نەخوازراوی لە ھەرێمی كوردستان دروست كردووە.

لە بارەی ئامارەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دڵسۆز زەنگەنە رایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئامارێكی دیاری كراو نییە لە ھەرێمی كوردستان بەڵام بەپێ ئامارە نارەسمییەكان لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 50 حاڵەتی كوشتن ھەبوو لە ھەرێمی كوردستان ئەوەش جگە لە حاڵەتەكانی خۆسووتاندن ئەگەر ئەوانیش ھەژمار بكرێن ئەوا بۆ سەر و 70 حاڵەت ھەبوو لە ماوەی ئەمساڵدا.

پارێزەرێكیش پێی وایە كە لە ھەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بە توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەك پێویست نییە بۆیە پێویست دوبارە یاسای توندوتیژی دژی ژنان ھەموار بكرێتەوە تاوەكو مافەكانی ژنان و كچان پارێزراوبێت.

هەر لەو بارەیەوە شۆخان حەمە رەشید پارێزەر بە PUKmedia ی راگەیاند: ساڵانە لەم رۆژەدا چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بەڵام، پێویستە رێكخراوەكانی ژنان و كارو چالاكییەكان بگۆرن و كاری زیاتر بكەن تاوەكو ھۆشیاری زیاتر بدەنە كۆمەڵگای كوردی بۆ ئەوەی حاڵەتەكانی توندوتیژی نەمێنێت یاخود ھیچ نەبێت كەم ببێتەوە.

وتیشی: لەم ھەڵمەتە 16 رۆژەدا پێویستە داوا بكرێت كە قەیرانەكانی ھەرێم سەرجەمیان چارەسەر بكرێت تاوەكو توندوتیژیەكان نەمێنێت بەتایبەتیش قەیرانی دارای كە دەبێتە ھۆكارێك بۆ ھەڵًوەشاندنەوەی خێزان بۆیە دەبێت قەیرانی دارایی لە ھەرێم چارەسەر بكرێت.

ئەو پارێزەر راشیگەیاند: لە ھەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بە توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەك پێویست نییە بۆیە پێویست دوبارە یاسایی توندوتیژی دژی ژنان ھەموار بكرێتەوە تاوەكو مافەكانی ژنان و كچان پارێزراوبێت.

PUKmedia جەمال سەرگەتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket