riklam

هەڵەبجە.. داوای كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت

ژنان‌ 11:59 AM - 2020-11-25
.

.

لە هەڵەبجە ئامارەكانی توندوتیژی دژی ژنان كەمی كردووە و وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان لە پارێزگاكە تۆمار نەكراوە، هاوكات رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان گردبوونەوەیەكیان رێكخست و داوای كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان-یان كرد.

لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی بە PUKmedia دراوە هاتووە: ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی كە توندوتیژییەكان زیادیان كردووە بەهۆی بارودۆخی نەخوازراوی تەندروستی كەبەشێكی زوری ژنان بوونەتە قوربانی، سەرەڕای بارگرانی توندوتیژی ئابووری كە كاریگەری خراپی لەسەر خێزانەكان دروست كردووە. 

لەبەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتە روو: لەپارێزگای هەڵەبجە سەرەڕای خستنەڕووی داواكارییەكانمان، داوای كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەكەین، كەماوە ساڵێكە فەرمانی دەرچووە، هەروەها هەوڵدان بۆ كردنەوەی شوێنێك بۆ داڵدەدانی ئەو ژنانەی توندوتیژیان دەكرێتە سەر .

ئاماژە بەوەشكراوە: پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دروستكردنی دەرفەتی كار بۆ ژنان و كچان كە رێژەیەكی زۆریان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان تا پشت بەخۆیان ببەستن و ئەمەش هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی توندو تیژییەكان. 

لەكۆتایی بەیاننامەكەدا جەختكراوەتەوە: كاردەكەین بۆ بەجێگەیاندنی داواكاری ژنان و ماندوو نابین، لە هەڵمەتی 16 رۆژ بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنان دووپاتی داواكاریەكانمان دەكەینەوە و بەڵێنی بەردەوامی دەدەین.

هاوكات لەپارێزگای هەڵەبجە ئامارەكانی توندوتیژی دژی ژنان رووی لەكەمی كردووە و وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان لەپارێزگاكە تۆمار نەكراوە.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئامارەكانی توندووتیژی دژی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە رووی لەكەمی كردووە و ساڵی 2019 ، 75 دۆسییەی لێكۆڵینەوە تۆماركراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 37 دۆسییەی توندوتیژی دژ بەژنان تۆماركراوە لەپارێزگاكە و هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تۆمار نەكراوە.

PUKmedia كۆسار مەحمود 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket