riklam

كۆیە.. رێژەی توندوتیژی دژی ژنان كەمی كردووە

ژنان‌ 11:33 AM - 2020-11-25
.

.

ئەمڕۆ لە باغی خوشكە فریشتە لە كۆیە یەكەم رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.

رائید دانا حاجی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەی تووندوتیژی دژی ژنان لەكۆیە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ لە باغی خوشكە فریشتە لە كۆیە یەكەم رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو و چەندین رێكخراوی ژنان بەشدارییان تێدا كرد.

وتیشی: بەپێی ئامارەكانمان لە كۆیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان كەمی كردووە.

له 17 دیسەمبەری ساڵی 1999 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی هەشتاو سێیەمیدا، بڕیاریدا بە لە خۆگرتنی پرۆژەی 25 نۆڤەمبەر وەك رۆژی جیهانی بنەبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان. 

PUKmedia كاوە عەبدوڵڵا-كۆیە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket