riklam

چەند رۆژێكە تووشبوون بە كۆرۆنا دابەزینی بەخۆوە بینیووە

کوردستان 10:08 PM - 2020-11-24
.

.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ كە تایبەتە بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەند رۆژێكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەرێم و بەتایبەت لە سلێمانی دابەزینی بەخۆوە بینیووە، داواش لە ھاووڵاتیان دەكات كە لە شوێنە گشتییەكان ماسك بەكار بھێنن تاوەكو دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئاسانترین شێوە كۆنترۆڵ بكرێت.

ئازاد ھەورامی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ  تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێكد بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت كە بڵێن ڤایرۆسەكە بەرەو نەمان دەچێت یاخود بەتەواوی كۆنترۆڵ بكرێت.

وتیشی: ئێمە ھەر لە ترسداین چونكە ڤایرۆسەكە لەگەڵ پەتا وەرزییەكان تێكەڵ بووە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان زۆر بەباشی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن تاوەكو بتوانرێت دۆخی ڤایرۆسەكە هێواشتر بكرێتەوە.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ راشیگەیاند: لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر 25 نەخۆشی تێدایە و سەرجەمی نەخۆشەكانیش لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان و ھەروەھا سەرجەم ئەو نەخۆشانەی كە لە نەخۆشخانەكەدان لە ژێر ئۆكسجینی چڕدان و باری تەندروستیان كەمێك ناجێگیرە.

ئازاد ھەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر ماوەی ھەفتەیەكە پلازمای خۆین بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار نەھێناوە چونكە، نەخۆشەكان پێویستیان بە پلازمای خوێن نەبووە، تەنھا ئەوانەی لەم نەخۆشخانەیە پێویستیان بە ئۆكسجین ھەیە.

ھەورامی داواشی لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی كرد كە لە شوێنە گشتییەكان خۆیان بپارێزن ماسك بەكار بھێنن بۆئەوەی دۆخەكە بە ئاسانترین شێوە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket