سەبارەت بەمەترسی بەكارهێنانی تەلی حاجەت بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هۆشیاری دەدرێت و سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی-یش داوا لە خانمان دەكات بەوریاییەكی زیاترەوە تەلی حاجەت بەكاربهێنن تا لە مەترسی پارچەبوون و تێكەڵ بوونی بەخواردنەكان پارێزراوبن.
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە مەترسییەكانی كەمتەرخەمی لە بەكارهێنانی تەلی حاجەت شۆردن هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، پێكهاتەی تەلی شۆردنی حاجەت (ئەو دەفرانەی خواردنیان تیادا ئامەدەكرێت) لەوردە ئاسن پێكهاتووە بۆیە پێویستە بە وریاییەكی زۆرەوە بەكاربهێنرێت چونكە، هەندێك جار پارچەی لێ دەبێتەوە و تێكەڵی خواردن دەبێت ئەمەش لەشی مرۆڤ توشی ژەهراوی بوون دەكات.
وتیشی: لەكاتی قوتدانی تەلەكە لەگەڵ خواردنەكان، ئەگەری زۆرە لە بۆرییەكانی هەناسە، ریخۆڵە یان دیواری گەدە بچەقێت، دەبێتە هۆی هەوكردن و دروست بوونی برین.
راشیگەیاند: تەلی حاجەت لەكاتی چوونە ناو گەدە لەگەڵ ترشەكان كارلێك دەكات و بەدروستكردنی ماددەی نوێ دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و بەرزبوونەوەی تۆكسین و رێژەی كانزا قورسەكان لە جەستەی مرۆڤدا.رونیشكردەوە: لەبەر ئەو كاریگەریانەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێگری لە بەكارهێنانی تەلی حاجەت دەكەن لە شوێنە گشتییەكان وهەروەها پێشیان وتراوە نابێت مەنجەڵی تیڤاڵی و سینی داخوراو بەكاربهێنن.لەشكر حەمید داواش لەخانمان دەكات بۆ سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خێزانەكەتان، لەكاتی شۆردنی دەفرەكان و پێداویستییەكانی دیكەی ئامادەكردنی خواردەمەنی بەوریاییەكی زیاترەوە تەلی حاجەت بەكاریبهێنن تا لە مەترسی پارچەبوون و تێكەڵ بوونی بەخواردنەكان پارێزراوبن.
سەرۆكی لیژنەكان كە هاوكات ئەندازیاری خۆراكە، هۆشیاری بەدوكان و ئەو شوێنانە دەدات كەخواردن تیایدا ئامادە دەكرێت و دەڵێت: بۆ خاوێنكردنەوە و شۆردنی ئەو دەفر و پێداویستیانەی لە ئامادەكردنی خواردەمەنیدا بەكاردەهێنرێت ئەو تەلی حاجەتە بەكارنەهێنن كە لەوردە ئاسن دروستكراوە، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سهرۆك مام جهلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد- ئهمریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
دڵهڕاوكێی خوێندكار
هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
قادر عهزیز: یهكێتی درێغی ناكات بهرامبهر به مامۆستایانی ئایینی
نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک
پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...