riklam

قەڵای قشڵەی كۆیە پێویستی بەنوێكردنەوەیە

کوردستان 09:16 PM - 2020-11-24
.

.

قەڵای قشڵەی كۆیە لەئێستاداپێویستی بەنوێكردنەوەیە و  بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری كۆیەش رایدەگەیەنێت، لەتواناماندا نییە بەگشتی قەڵاكە نوێی بكەینەوە.

لەوبارەیەوە یەكێتی واحید بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری كۆیە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەئێستادا بەشێوەیەكی كاتی لەسەر بودجەی فەرمانگەكەمان هەستاوین بە نوێكردنەوەی قشڵەی كۆیە چونكە، لەتواناماندا نییە بەگشتی نوێی بكەینەوە.

 جێی باسە لەچەند ساڵی رابردوودا سەرۆك مام جەلال بودجەیەكی تایبەتی بۆ قەڵای قشڵەی كۆیە تەرخان كردبوو.

دەربارەی سەردەمی دروستكردنی قەڵای قشڵەی كۆیە چەند سەرچاوە و بۆچوونی جیاواز هەیە، یەكێك لەو بۆچوونانە مێژووی دروستكردنی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی مەمالیك و هەندێك بۆ چوونی دیكەش مێژووی دروستكردنی دەگەڕێننەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم، لەو سەردەمی والی عوسمانی (میدحەت پاشا) كە ( 1869 – 1872 ز ) والی عوسمانی بووە.

قشڵەی كۆیە بە شێوازێكی ئەندازیاری دروستكراوە و چوار قولەی هەیە، هەر یەكەیان بەشێوازێكی جیا دروستكراون و بە یەكەوە بەستراون، ئەم قەڵایە لەسەر بناغەی قەبران دروست كراوە واتە گۆڕستانی كەكۆن كۆنترە لە قشڵەی كۆیە.

PUKmedia كاوە عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket