riklam

نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 07:13 PM - 2020-11-24
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به‌ 47 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 24-11-2020، بڵاویانكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ له‌ نۆ مانگی رابردودا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.

راشیانگه‌یاندووه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ 47 دۆلار و 52 سه‌نت له‌ كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ 46 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 44 دۆلار و 73 سه‌نت، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ 43 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket